ئینتەرنێت 14, ئازار 2017

لە وەشانی نوێی تێلگرامدا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هاوڕێیانتەوە

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێلگرام ڕایگەیاندبوو لەماوەی داهاتوودا نوێکارییەکی زۆر گرنگ بەردەست دەخەن بۆ بەکاهێنەرانیان، ئەویش بریتییە لە زیادکردنی توانایی پەیوەندی کردن بە هاوڕێیانتەوە، کە نوێکارییەکە لەم ڕۆژانەدا بەردەست خراوە بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران و لەماوەی نزیکی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستدەبێـت.

زۆرێکمان دەزانین بنەمای کارکردنی تێلگرام بە کۆد کراو (ئینکریپت)ـە واتە لە بەکارهێنەری کۆتاییەوە بۆ بەکارهێنەری کۆتایی کۆدەکان دەکرێنەوە لە نێو داتابەیس کۆمپانیاکەدا بەشێوەی کۆد و داخراو کۆدەکان و پەیامەکان دەردەکەوێت تاکوو هاککەر و کەسی سێیەم بە ئاسانی لە پەیامی نێردراو تێنەگات واتە end-to-end.

ئەم نوێکارییە هاوشێوەی ئەپی تەلەفۆنی مۆبایلەکانمان پێمان دەڵێت پەیوەندی هاتوو هەروەها ڕۆشتوو چەند دانەیە لەگەڵ کاتی پەیوەندییەکە چەند خولەک و چرکە بووە، هەروەها کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە گرنگیان داوە بە بەرزی ئاستی دەنگی تەلەفۆن کردن، لە کۆتایدا داوات لێدەکات دەنگ بدەیت بە ئاستی پەیوەندی دەنگییەکە تاکوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن لە ماوەی داهاتوودا.

سەرچاوە :
تاگەکان Telegram Telegram_Call
بۆچونی تۆ