ئای ئۆ ئێس
23, ئازار 2017
چۆنیەتی زیادکردنی Widget بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن

ویجیتەکان لە سیستەمی IOS دا یەکێکن لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی سیستەمەکە، کە ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی بگەیت بە ئەپە دڵخوازەکانت بۆ بینینی زانیاری گرنگ وەکو ڕۆژ ژمێر، نەخشەکان، کەش و هەوا، هەواڵەکان و زیاتریش، گەر زانیاریت نەبیستووە لەسەر ئەم تایبەتمەندییە یاخوود ویجیەکانت ناڕێکن دەتوانیت ڕێکیان بخەیتەوە، و ئێمەش چۆنیەتی دەست پێڕاگەشتنی ئەو تایبەتمەندییەتان پێدەڵێن، چوونکە تایبەتمەندییەکی گرنگی مۆبایلەکانمانە و کاتی زۆرمان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
پەردەی بەشی سەرەوەی مۆبایلەکەت بێنە خوارەوە بۆ ناو پەڕەی سەرەکی، یاخوود ڕایبکێشە بۆ لای ڕاست، ئێستا بەرواری مۆبایلەکەت دەبینی لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆرسە.

بڕۆ خواری خوارە کرتە لە Edit بکە.

کۆمەڵێک ئەپت پیشان دەدات کە خاوەنی ویجیتن.
کرتە لە
بکە بۆ لابردنی هەر ویجیتێک،و کرتە لە
ـیش بۆ زیادکردنی ویجیتەکان، یاخودد کرتە لە سێ خەتەکە بکەن بۆ جوڵاندن و پاش و پێش خستنی هەر ئەپێک.
پاش تەواوبوونی کردارەکە کرتە لە Done بکە.
ڕێگایەکی دیکەش هەیە لە ڕێگای 3D Touch دەکرێت بە دەست داگرتن لەسەر ئەپەکە وەک لە وێنەکەدا دیارە لە بەشی سەرەوەدا لە Add Widget کرتە بکە و پاشان وەک دەبینیت دەبێت بە نیشانەی ڕاست.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.