سامسۆنگ 29, ئازار 2017

بەرواری ڕاگەیاندنی Samsung Gear VR ئاشکرا کرا و بەنرخی 129 دۆلار دەبێت

لە میانەی ڕاگەیاندنی گالاکسی ئێس هەشت و ئێس هەشت پڵەسدا، سامسۆنگ بەروار و نرخی ئامێری VR ـەکەی ئاشکرا کرد، وەک بیرمانە لە کۆتای مانگی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل کۆمپانیاکە ئامێرەکەی نمایش کرد بەڵام قسەی لەسەر نرخ و بەرواری بەردەست بوونی ڕانەگەیاند.

گەر دەتەوێت یەکێک بیت لە کڕیارانی ئەم ئامێرەی سامسۆنگ پێویستە ئەوە بزانیت تەنها بە ڕەنگی خۆڵەمێشی بەردەست دەبێت، هەروەها گۆڕانکارییەکی بەرچاوی تێدا نەکراوە لە چاو نەوەی پێش خۆیدا، مۆبایلەکە لە 21 ـی مانگی ڕابردوودا بەردەست دەبێت و نرخی 129 دۆلار دەبێت، هەروەها ئەوانەی کە خاوەنی نەوەی پێشوون دەتوانن بە نرخی 39 دۆلار ئەم ئامێرە بەردەست بخەن چ لە کۆگا سەرهیڵەکان بێت یاخوود لە فرۆشگا فەڕمییەکانی کۆمپانیاکەبێت

تاگەکان VR
بۆچونی تۆ