فەیسبووک 8, نیسان 2017

فەیسبووک ١٠ ڕێنمایی بۆ زانینی هەواڵی ناڕاست و درۆ بڵاوکردەوە

ئەمە ڕاگەیاندراوێکی فەرمییە لەلایەن فەیسبووک و تێیدا هاتووە ئەوان دژی هەواڵی ناڕاستن چونکە ئەو جۆرە هەواڵانە دەبنە هۆی ئەوەی کە خەڵکی بەلاڕێ ببەن و جیهانیش کەمتر هۆشیار و ئاگاداربن. ئەوان پێیان وایە خەڵکی نایەوێت هەواڵی ناڕاست لەسەر فەیسبووک ببینن، وە هەروەها ئەوانیش نایانەوێت ئەم جۆرە هەواڵانە ببینن. بێگومان ئەوان پێیان وایە ئەو جۆرە هەواڵانە زیان بە کۆمەڵگاکەیان و هەروەها پیشەسازیەکەی خۆشیان دەگەیەنن!

ئەمە کێشەکە نییە، چونکە هەمیشە تەکنەلۆژیای نوێ پێویستی بە چارەسەری داهێنەرانە و نوێ هەیە. ئەمە ئەرکی سەرشانی هەموومانە لە میدیا و تەکنەلۆژیا و ئەکادیمیاکان کە دژیان بجەنگین. ئێمە لە فەیسبووک کاردەکەین تا هاوکاری خەڵک بکەین زیاتر ئاگادار و هۆشیاربن کاتێک هەواڵی ناڕاست دەبینن.

ئەمڕۆ ئێمە – فەیسبووک –  وەکو بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانمان کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاودەکەینەوە بۆ دیاریکردن و دەرخستنی هەواڵی ناڕاست لەسەر فەیسبووک و بۆ زۆربەی خەڵکی لەبەشی سەرەوەی فەیسبووک دەریدەخەین تا بیخوێننەوە و زانیاری لەسەر هەواڵی ناڕاست بزانن. بۆ ئەم مەبەستە ئێمەش وەکو دەستەی کەی ئای تی ئێن ئەم ١٠ خاڵە بۆ ئێوە دەکەینە کوردی تا بەهۆیەوە هەواڵە ناڕاستەکان بزانن!

  1. گومانت بکە لە سەردێرەکان. زۆربەی کات هەواڵە ناڕاستەکان سەردێری سەرەنجڕاکێش بەکاردەهێنن بەبوونی خاڵی سەرەنجڕاکێش. ئەگەر بانگەشە سەرسوڕهێنەرەکان لە سەردێرەکاندا وا دیاربوون کە باوەڕپێکراونین ئەوا لەوانەیە وابێت.
  2. بە وردی سەیری بەستەر واتە لینکەکان بکە. بەستەرە ناڕاستەکان و هاوشێوەکان لەوانەیە هۆکاربن تا بزانیت ئەوە هەواڵێکی ناڕاستە چونکە زۆربەی ماڵپەڕە هەواڵییە ناڕاستەکان لە بەستەرەکانیان لاسایی سەرچاوە هەواڵییەکانی تر دەکەن بە گۆڕانکاری بچووک لە بەستەرەکانیاندا. دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕەکە بکەیت و بەراوردی بکەیت لەگەڵ ئەو سەرچاوەی ئاماژەی پێکراوە.
  3. بەدوای سەرچاوە بگەڕێ. دڵنیایی بکەوە لەوەی کە ئەو هەواڵە لەلایەن سەرچاوەیەکەوە نوسراوە کە تۆ متمانەی پێدەکەیت لەبواری دروستی و ڕێکوپێکیدا. ئەگەر هەواڵەکە لە سەرچاوەیەکەوە بوو کە ئاشنانەبووی ئەوا سەیری بەشی Aboutـی بکە.
  4. سەیری شێوەی داڕشتنی هەواڵەکە بکە. زۆربەی ماڵپەڕە ناڕاستەکان ڕێنوسیان تەواو نییە و شێوەی داڕشتنیان زۆر بێ کەڵکە. کەواتە بەوردی بخوێنەوە ئەگەر ئەو نیشانانەت بەدیکرد.
  5. وێنەکان لەبەرچاو بگرە. هەواڵە ناڕاستەکان زۆربەی کات ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە لەخۆ دەگرن کە دەستکاریکراون و جیاوازن لە بابەتەکە. هەندێک لەوانەیە  وێنەکە ڕاست بێت بەڵام پەیوەندی بەبابەتەکەوە نەبێت. دەتوانیت بۆ وێنەکان بگەڕێیت بۆئەوەی جەخت لەوە بکەیتەوە کە لەکوێوە هاتوون.
  6. لە بەروارەکان بکۆڵەرەوە. هەواڵە ناڕاستەکان لەوەیە دەمنامە و بەرواری وەهای تێدابن کە هیچ واتایەکیان نییە، یان بەرواری بۆنە و ڕووداوەکان کە گۆردراون و گۆرانکاریان بەسەرداهێناون.
  7. پشکنین بۆ بەڵگەکان بکە. پشکنینێک بکە بۆ سەرچاوەکانی نوسەر بۆ جەختکردنەوە لەوەی کە ئایا دروستن یان نا! نەبوونی بەڵگە یان پشت بەستن بە شارەزای بێ ناو دەبنە هۆی ئەوەی کە دەربکەوێت ئەم هەواڵە ناڕاست بێت.
  8. سەیری ڕاپۆرتی تر بکە. ئەگەر هیچ سەرچاوەیەکی تری هەواڵ ئەو هەواڵەی بڵاونەکردبۆیەوە، ئەوا ئەوە لەوەیە هۆکاربێت کە ئەو هەواڵە ناڕاستە. بەڵام ئەگەر ئەو هەواڵە لەلایەن ئەو سەرچاوانەوە بڵاوکرابۆیەوە کە تۆ متمانەیان پێ دەکەیت ئەوە زیاتر بەلای ئەوەدا دەشکێتەوە کە ڕاست بێت.
  9. ئایا هەواڵەکە نوکتە نییە؟ هەندێک کات هەیە کە لەوانەیە گرانبێت تا هەواڵە ناڕاستەکان لە شتی پێکەنیناوی و ڕەخنە جیابکەینەوە. هەوڵبدە بزانە کە ئەو سەرچاوەیە بەچی ناوبانگی هەیە ئایا لە گاڵتە و شتی خۆشییە و ئایا وردەکاری ناو هەواڵەکە و ئاراستەکەی دەریدەخەن کە تەنها لەوانەیە بۆ خۆشی بێت.
  10. هەندێک هەواڵ هەیە بە مەبەست هەڵەی تێداکراوە و ناڕاستکراوە. هەمیشە بە ڕەخنەوە بیربکەرەوە دەربارەی ئەو هەواڵانەی دەیخوێنیتەوە. وە هەروەها تەنها ئەو هەواڵانە هاوبەشی پێ بکە و بڵاوبکەرەوە کە تۆ دەزانی باوەڕپێکراون.

ئەمەی خوارەوەش بە ئینگلیزی لەناوەندی یارمەتی فەیسبووک خۆیەوە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ