گەرمترین
11, نیسان 2017
ئەو ١٠٠ ماڵپەڕە بناسن کە فەرمانڕەوایی ئینتەرنێت دەکەن

سەرەتا بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم وێنە هێڵکارییەی سەرەوە بە گەورەتر ببینیت کلیک لێرە بکە.
زیاتر لە ١.١ بلیۆن ماڵپەڕ لەسەر ئینتەرنێت هەن، بەڵام لەڕاستیدا زۆربەی ترافیکی ئینتەرنێت لەلایەن ژمارەیەکی دیاریکراو لەو ماڵپەڕانە داگیراکراوە. بۆ نمونە Google.com لە مانگێکدا ٢٨ بلیۆن سەردانی هەیە. نزیکترین لە گووگڵ هەر ماڵپەڕێکە کە گووگڵ خاوەنییەتی ئەویش Youtube.comـە کە ٢٠.٥ بلیۆن سەردانی هەیە لەمانگێکدا.
لەڕاستیدا ئەم گرافیکە زانیارییە لەلایەن Vodien ئەنجامدراوە و لەسەر وڵاتی ئەمریکا تاقیکراوەتەوە و زانیارییەکان لە ئەلێکساوە وەرگیراون و بەپێی ترافیکی ئینتەرنێت پلەبەندییەکە کراوە.
زانیارییەکە بەپێی کۆمپانیا ڕیزبەندییان بۆ کراوە. بۆ نمونە گووگڵ بە چوار ماڵپەڕەکەی پلەی یەکەمی گرتووە ئەوانیش گووگڵ و یوتیوب و بلۆگەر و گووگڵ یوزەر کۆنتێنتن. لەکاتێکدا ڤێرایزن خاوەنی هەفینگتن پۆست و ئەی ئۆ ئێڵە و لەدواتریش یاهوو و تەمبلەریش بەڵام جارێ نەکەونتەژێر ڕکێفی. هەروەها زانیارییەکە بەپێی هاوپۆلی لەیەکچوو ڕەنگکراون، ئەوانەی لەیەک بواردابن یەک ڕەنگیان پێدراوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!