ئەپ و نەرمەکاڵا

ئینستەگرام تایبەتمەندی بەکارهێنان بەبێ هیڵی ئینتەرنێت بۆ تۆڕەکەی زیادکرد

ئینستەگرام کە فەیسبووک خاوەندارییەتی دەکات لەدوایین گۆڕانکارییەکانی بۆ ئەپەکەی تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکردووە ئەویش بەکارهێنانی ئەپەکەیە بەبێ هێڵی ئینتەرنێت.

سەبارەت بەم تایبەتمەندییە بەرپرسانی ئینستەگرام ڕوونکردنەوەیان داوە کە مەبەست لەم تایبەتمەندییە ئەوەیە کە کاتێک بەکارهێنەر هێڵی ئینتەرنێتی لەبەردەست نەبوو بتوانێت ئەو ناوەڕۆکەی پێشتر داگیراوە و بینیویەتی بتوانێت بیبینێت و وە هەروەها بەبێ هێڵی ئینتەرنێت لایک و کۆمێنت بنوسێت و لەکاتی بەردەستبوونەوەی هێڵی ئینتەرنێت ئەو لایک و کۆمێنتانە بە ئەنجام بگەیەندرێن.

شایەنی باسە، ئەم تایبەتمەندییە بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوی بەکارهێنەری ئەپی ئینستەگرام لەسەر ئەندرۆید بەردەست بووە و بەم زووانە بەگشتی دەکرێت و وە هەروەها لە کاتێکی تر بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێسیش بەردەست دەبێت.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە فەیسبووک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستی کرد بە کۆنگرەی ناسراو بە F8 و چەندین خزمەتگوزاری نوێ و تازەی ڕاگەیاندن و زۆربەی جەخت لەسەر ئەوەبوو کە سەکۆی مێسنجەر باشتر و باشتر بکرێت لە ڕووی دابینکردنی خزمەتگوزاری نوێ و هەروەها بابەتی ڕاستی خەیاڵی ناسراو بە Virtual Reality کە فەیسبووک ماوەیەکە گرنگی زۆری پێدەدات. سەبارەت بە تایبەتمەندی بەکارهێنانی ئەپی ئینستەگرام بەبێ هێڵی ئینتەرنێت ، فەیسبووک پێی وایە کە بۆ گشت لایەک گرنگە و بە تایبەتیش بۆ ئەو وڵاتانەی کە هێڵەکانی ئینتەرنێتیان باش نین یان ئەوەتا بەدەست سنورداری هێڵی ئینتەرنێتەکەیان دەناڵێنن.

سەرچاوە :

21 نیسان، 2017
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170