ئەپ و نەرمەکاڵا
1, ئایار 2017
ئەپی Whatsapp پڕداگیراوترین ئەپە بۆ چارەکی یەکەمی ٢٠١٧

ئاژانسی SensorTower کە ئاژانسێکە بۆ لێکۆڵینەوە، ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوەتەوە بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵی ٢٠١٧ دەربارەی پڕداگیراوترین ئەپەکان لەسەر ئاستی ئەپستۆر و گووگڵ پلەی. شایەنی باسە لە ڕاپۆرتەکە دەردەکەوێت کە بۆ یەکەمجار ئەپی بەناوبانگی گفتوگۆ و چاتکران ناسراو بە Whatsapp پلەی یەکەمی پڕداگیراوترین ئەپەکانی گرتووە و پێشی ئەپی فەیسبووکی داوەتەوە کە پلەی دووەمی گرتووە. بەم شێوەیە ٥ یەکەمی ریزبەندییەکە وەکو خۆی ماونەتەوە جگە لەوەی کە واتسئەپ جێگەی فەیسبووکی گرتووە.
وە هەروەها ئەپی ئیسنتەگرام پێشی سناپ چاتی داوەتەوە بە داگیرکردنی پلەی سێیەم لە ڕیزبەندییەکە و سناپ چاتیش پلەی چوارەم. هەروەکو دیاریشە ئەپی تویتەریش پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە بینیوە و کەمێک هەڵکشاوە بە داگیرکردنی پلەی نۆزدەیەم. هەروەکو جێگەی تێبینیشە کە یارییەکانی وەکو سوپەر ماریۆیی کۆمپانیای نینتیندۆ و پۆکێمۆن گۆویی کۆمپانیای نیانتیک لە ڕیزبەندییەکە نەماون و چوونەتە دواوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!