ئای ئۆ ئێس
10, ئایار 2017
فەرهەنگی iDictionary بەشێوەیەکی یەکجاری بوویە خۆڕای و کۆمەڵێک نوێکاری ناوازەی بۆ زیاد کراوە.

ئایدیكشنهری ئێستا بەخۆڕاییە پاش ئەوەی ماوەی پێشوو گەشەثدەر ڕەوەند ئەحمەد فەرهەنگێکی ڕاگەیاند بۆ زمانی کوردی و ئینگلیزی لە ئێستادا فەرهەنگەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی بووەتە فری و دەتوانن بە بێبەرامبەر لە کۆگای ئەپ ستۆر ئەپەکە دابگرن، گرنگترین نوێکارییەکان:
• زیاد كردنی رستەی كوردی بۆ ئینگلیزی …لە كاردایە.
• زیاد كردنی بەشی چات لەگەڵ رۆبۆتێكی زیرەك كە ماوەی ١ ساڵی خایەندووە درووست كردنی بۆ چات كردن و فێربوونی ئینگلیزی زیاتر.
• زیاد كردنی بەشی بەكارھێنەران بۆ بیننی بەكارھێنەرەكان (لە ئێستادا بە سوود نیە بەڵام چاوەەڕێ بن).
• زیاد كردنی بەشی ھەژمار – و درووست كردنی ھەژمار بۆ بەكارھێنەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باشتر بەسەر بەرنامەكەدا.
چاكردنەكان:
• بەشی بینینی وشە كەمێک ھێواش بوو.
• بەشی پرسیار و وەڵام خێراتر بووە.
• بەشی سەرەتا شتەكان کە پێشتر تێكەڵ دەبوون.
• بەشەكان كە ئایكۆنەكان سپی دەبوون.
• بەشی ڕستە زۆر ھێواش بوو باشتر کراوە.
• ھەندێک لە شێوازی چاوەڕوانیەكان كە پیشان دەدران.
• گۆڕین و چاكکردنی خوێندنەوەی وشە.
• کۆمەڵێک کێشەی دیکە چارەسەر کراون.
______________
گۆڕانكاریەكان:
• گۆڕانی تەواوی بەرنامەكە و پەیوەست كردنی بە سێرڤەری ئۆنلاینەوە ( پێشتر لە ھیچ پرۆگرامێكی كوردی نەكراوە).
• گۆڕینی بەشی سێرچی بەرنامەكە و دەستكاری كردن ی و پەیوەست كردنی بە سێرڤەرەوە بۆ زانینی ئەو وشانەی كە بەكارھێنەر بە دوای دەگەڕێ.
• كۆنترۆڵكردنی بەرنامەكە بە ڕێژەی لە سەدا سەد و زیادكردنی.
( لابردنت ھەژمار – سڕینەوەی ھەژمار – بلۆک كردنی ھەژمار )
تكایه ئهوانهی پێشتر كڕیویانه له ئاپستۆر له چاتی پەڕەی ئای دیکشنەری ههژماری پرۆ وهربگرن له جێگهی وەشانی ئاسایی.
ئاگادار بن ههتا بهرنامه كه نهسڕنهوه ئهم داتایانه جێگیر نابن.. تكایه بیسڕنهوه و دایگرنهوه.
داگررتنی ئەپڵیکەیشنەک کرتە بکە.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.