10
مایکرۆسۆفت 12, ئایار 2017

چات بۆتە زیرەکەکان بۆ کۆرتانا و بینگ بڵاودەکرێنەوە

لە کۆنگرەی Build 2017 ـدا مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە ئەو بۆتانەی کە بە Bot Framework دروست دەکرێت بۆ کۆڕتانا و بینگ و سکایب بۆ کار بەردەست دەبن. ئەمەش واتای ئەوەیە کە بەکارهێنەران دەتوانن کارلێک لەگەڵ چاتبۆتەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی هەندێک کاری ناوازەی وەکو شوێنکەوتنی داواکارییەکانت کە لەسەرهێڵ ئەنجامت داون یان داواکردنی پیتزایەک یان دۆزینەوە بلیت بۆ فیلمەکان. کەواتە چات بۆتەکان کارەکانی ڕۆژانەت بۆ ئاسان دەکەن و بەمەش کاتێکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە.

شایەنی باسە مایکرۆسۆفت payment request API تێکهەڵکێش دەکات لەگەڵ Bot Framework کە ئەمەش زیادکراوەیەکی بەرچاوی نوێیە. ئەم APIـیە ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ڕێکی بازاڕکردن بخەنە ناو بۆتەکانیان. بۆ نمونە ئەگەر بۆتی دۆمینۆز پیتزا بەکاربهێنیت، بۆتەکە دەتوانێت payment request API بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی کڕینێکی سادە چونکە پێشتر زانیارییەکانی کڕین لە هەژماری مایکرۆسۆفتەکەت ڕادەکێشێت و کڕینەکەی پێ ئەنجام دەدات.

بۆ ئەوانەی نازانن بۆت چییە: بۆت بریتییە لە نەرمەواڵایەکی بەرنامەبۆکراو کە کاری خۆکارانە ئەندجام دەدات. بۆ نمونە بەبێ ئەوەی لەگەڵ کەسێکی ڕاستەقینە قسە بکەیت دەتوانیت لەڕێگەی بۆتە ئامادەکراوەکان داوای پیتزابکەیت یان لەسەرهێڵ بگەڕێیت یان بزانیت کەشوهەوا چۆنە و بە دەنگ یان بە نوسین خێرا وەڵامی پرسیارەکانت وەردەگریت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ