10
مایکرۆسۆفت ئۆفیس 23, تشرینی یه‌كه‌م 2011

چۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێژەی سووی مانگانە لە حسابی بانكیدا

پرۆگرامی ئیكسێڵ بەشێكە لە گورزەی پرۆگرامەكانی (Microsoft Office) بە یەكێك لە پرۆگرامە ناسراوەكانی بواری ژمێریاری ، كۆكردنەوەی زانیاری، رێكخستنی ستوون و ڕیز، ئامار، بوودجە و گەلێ كاری تر، لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێژەی سووی مانگانە لە حسابی بانكیدا( Functions RATE  دەکەین بۆتان .

الاستخدام : حساب نسبە الفائدە الشهریە .
بەكارهێنانی دۆزینەوەی ڕێژەی (الفائدە ) سوی مانگانە لە حسابدا،بۆ دۆزینەوەی ئەو سووەی كە مانگانە لێمان دەستێنن لە بانكدا. ئەم كارە دەتوانین بە بەرنامەی ئێكسڵ زۆر بە ئاسانی بیدۆزینەوە. ئەویش بەم ڕێگایانەی خوارەوە.
1- یەكەم جار بەرنامەی ئێكسڵ دەكەیەنەوە.
2- لە پاشاندا خشتەیەك دروست دەكەین بەم شێوەیەی خوارەوە:
http://kitn.net/up/uploads/png/67ddd151c0.png

– كاسەری ماوسەكە دەبەینە خانەی F2.
4- كلیك لەسەر Insert>Functions دەكەین وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە:
[وێنه‌: 4aae696cb4.png]
5- بە كلیك كردن لەسەری بۆكسێكمان بۆ دەكرێتەوە بەم شێوەیەیی خوارەوە:
[وێنه‌: a2cb6acd48.png]
6- لە خانەی بەردەم (Or select a category)دا (All) هەڵدەبژێرین.
7- لە خانەی ژێر (Select a function)دا فەنكشنی (RATE) هەڵدەبژێرین وەك لە وێنەكەی سەرەوەدا دیارە.
– پاشان كلیك لەسەر (Ok)ی دەكەین، وە بەكلیك كردن لەسەر ئۆكەی بۆكسێكمان بۆ دەكرێتەوە بەم شێوەیەیی خوارەوە:
[وێنه‌: 54c9c15c28.png]
– لەخانەی بەردەم (Nper)دا دەنوسین (C2).
– لەخانەی بەردەم (Pmt)دا دەنوسین (D2).
– لەخانەی بەردەم (Pv)دا دەنوسین (E2).
– پاشان كلیك لەسەر (Ok)ی دەكەین وەك لە وێنەكەی سەرەوەدا دیارە.
6- ئەگەر سەیری خشتەكەمان بكەین دەبینین لە خانەی (F2)داڕیژەی سووی مانگانەكەمان بۆ دەرچووە كە دەكاتە (2%). وەك لەم وێنەیەی خوارەوە دا دیارە:
http://kitn.net/up/uploads/png/0389e6bf39.png

بەم شێوەیە هاتینە كۆتایی چۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێژەی سووی مانگانە لە حسابی بانكیدا، هیوادارم سودی لێوەبگرن.

بۆچوونەکان
  • شوان

    دوای دەست خۆشم بۆ ستافی ئەم مالپەرە جوانە دەستەکانت خۆش بێت بەراستی بابەتی بەسودی تیدایە بەهیوای بەردەوام بوونتان لە خزمەت کردن وە دەستی کاک داناش خۆش بێت بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە جوانە هیوادارین بێ بەشمان نەکەن لە بابەتەکانی ئیکسل

بۆچونی تۆ