10
بابەتی گرینگ 12, حوزه‌یران 2017

بۆ شەیدایانی یاریی ڤیدیۆیی Xbox One X ڕاگەیەندرا خوێنەری تایبەتمەندییە ناوازەکانی بن

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت  نەوەیەکی نوێی لە ئامێری یاریکردنی خۆی کە ناوی ئێکس بۆکسە ڕاگەیاند، کە پێشتر بە پڕۆژەی Scorpio ناسێنرابوو بەڵام ئێستا ناوەکەی بریتییە لە Xbox One X.
توانای گرافیکی ئەم ئامێری یاریکردنە 6 تێرافلۆپە کە ئامێری یارکردنی پلەیستەیشن 4 پڕۆی سۆنی 4.2 تێرا فلۆپە، هەروەها توانای کارپێکردنی بەڕێژەی 1172 MHz هەیە کە نەوەی پێشوو 853 MHz بوو، هەروەها پڕۆسێسەری گرافیکییەکەی لەلایەن AMD ـەوە بۆ دابین کراوە.

خاوەنی پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوەکییە بە خێرایی 2.3 گێگاهێرتز و ڕامی ئێکس بۆکسەکە ١٢ گێگابایتە لەجۆری GDDR5 و بەخێرایی 326 گێگابایت لەچرکەیەک کاردەکات، بیرگەی ئەم کارپێکەری یارییە 1 تێرابایایت دەبێـت.

ئامێرەکە زیاتر گەشەی پێدراوە و پشتگیری کارپێکردنی ڕوونی 4K دەکات، هەبوونی تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەی شل کرتە لێرە بکە بۆ بینینی چۆنیەتی کارکردنی ئەو تەکنیکە، پرۆسێسەرەکەی هاوشێوەی GTX 1080 ـە لە خێراییدا.

لە قەبارەدا ئەم ئێکس بۆ کسە زۆر بچووکترە لە نەوەی پێشوو کە ئێکس بۆکس وەن ئێس بوو، هەروەها لەبەشی پشتەوەیدا دەرچەی HDMI-inـی هەیە،   پشتگیری تەواوەتی یارییەکانی XBOX 360 دەکات و سەرجەم پارچەی نەوە کۆنەکان دەتوانێت کار پێبکات.

جێی ئاماژەیە وەک یەکەم یاری ڤیدیۆیی Forza Motorsport 7 پشتگیری کارپێکردنی یاریی 4K دەکات لەسەر ئامێرەکە بە توانای پیشاندانی 60 وێنە لە چرکەیەکدا.

Xbox One X لە بەرواری 7 ی نۆڤەمبەر و بە نرخی 499 دۆلار بەردەست دەبێت، 100 دۆلاری نرخەکەی زیاتر بەراورد بە پلیستەیشن 4 پڕۆ.

ڤیدیۆی تایبەتی مایکرۆسۆفت لەسەر Xbox One X:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ