ئای ئۆ ئێس
29, حوزهیران 2017
فەرهەنگێکی چوار زمانی بۆ سیستەمی IOS بە خۆڕایی دابگرن

گەشەپێدەری بواری سیستەمی IOS ئیبراهیم شەماڵ هەستاوە بە درووستکردنی فەرهەنگێکی نوێ بەناوی Kurd Dic ئەم فەرهەنگە لەسەر دیزاینێکی سادە دروست کراوە، ئەپڵیکەیشنەکە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، قەبارەی 28.6 MB دەبێت و وەشانی یەکەمە بۆ وەشانی IOS 9.0 بەرەو سەرەوە بەردەستە.
تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە:
- بێ ئینتەرنێت کاردەکات لە هیچ شوێنێکی دا ئەپەکە داوای ئینتەرنێت ناکات.
- بوونی زیاتر لە 60 هەزار وشە.
- بوونی تایبەتمەندی وەرگێران بۆ چوار زمان(عەرەبی – ئینگلیزی – تورکی – فارسی).
- خوێندنەوەی وشەکان.
- پاراستنی ئەو وشانەی گەڕانت بۆ کردوون.
- گەڕان بۆ وشەکان بەشێوەی دەنگی لە ڕێی سیرییەوە.
- زیادکردنی وشەکان بۆ لیستی دڵخواز.
- ئەپڵیکەیشنەکە هیچ جۆرە ڕیکلامێک لە خۆی ناگرێت.
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە



سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
بەرنامەی iOS ڕونە كە بەرنامە كانیان باشن بەڵام زۆر مایەی سەرسوڕمانە كە بە فری مەسنجێر و فەیسبووك ناكت لە فری دەبێت بەس بە گۆۆگڵ یان سەفەرك بێیتە خەت اوەش ھیچ خۆشیەكی نیە..وە گەر بتەوێ بەرنامەیەكت لە مۆبایلی ئای ئۆ ئیس بێت ئەبێت خەت ھەبێ ئینجا داونڵۆد ئەبێت ھیچ خۆشیەكی نیە