10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 9, ته‌مموز 2017 بۆچوون

زۆرترین زانیاری لەسەر کۆمپانیای کانون و بەرهەمەکانی تەنها لە “Kitn” ـەوە

کانون بە زمانی ئینگلیزی (Canon) کۆمپانیایەکی دروستکردنی بابەتەکانی وێنەگرتن و لەبەرگرتنەوەیە، وەک کامێرا (ڤیدیۆ و فۆتۆ)، ئامێرەکانی لەبەر گرتنەوە (ئامێری چاپکردن و لەبەرگرتنەوە)، ئەم کۆمپانیایە چەندین بنکەی هەیە بەڵام بنکەی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە تۆکیۆی پایتەختی یابانە. دامەزراندن: 10/8/1937

بنکەی سەرەکی:تۆکیۆ ـ یابان

بەرهەمەکان : کامێرا، ئامێری چاپکردن، ئامێری ڕووناکی، ئامێری پزیشکی

قازانج: ٥،٥۰۹ ترلیۆن یەن کە دەبەرامبەرە لەگەڵ ٥۷،۲۷٨ ملیار دۆلار

ژمارەی فەرمانبەران:240,113 فەرمانبەر بە پێی ئاماری ساڵی ۲۰۱٥

پێگەی ئەلکترۆنی :canon.com

شوێنی خزمەت :سەراپای جیهان

ناوی کانون لە چییەوە هاتووە؟ ناوی کانون لەسەر یەکەم کامێرای کۆمپانیا وەرگیراوە بە ناوی “کوانۆن” بوو و یەکێک بوو لە ناوەکانی بوزا ،هەر بۆیە ناوەکە گۆڕدرا بۆ کانون بە هۆکاری ئەوەی لەلایەن جیهانەوە ڕەزامەندی پێ ببەخشرێت. مێژووی کۆمپانیای کانون ساڵی ۱۹۳۷ لە تۆکیۆ دامەزرێندرا ، لەلایەن چوار کەسەوە ئەوانیش (تاکیشی میتارای، گۆرۆ توشیدا، سابورو یوشیدا و تاکیو مایدا) ، بەڵام سەرهەڵدانی یەکەمی کۆمپانیا بۆ ساڵی ۱۹۳٤ دەگەڕێتەوە کاتێک گۆرۆ یوشیدا نموونەی یەکەمی (پڕۆتۆتایپ)ـی کە ئامێرێکی وێنەگرتنە درووستکرد بە ناوی کوانۆنەوە کە ناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە خوداکانی بوزی بە ناوی (ئەڤالوکیتساڤارا). بنکەکانی کۆمپانیاکە بەربڵاون و گشت جیهانی گرتوەتەوە وەک، ئەمریکا ، ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقیا، ئاسیا و یابان. بەرهەمەکانی کۆمپانیا ئامێری چاپکردن ئامێری لەبەر گرتنەوە هاوێنەی کامێرای دیجیتاڵ کامێرای دیجیتاڵ کامێرای کۆمپاکت کامێرای سینەمایی سیستمی ڕووناکی کەلوپەلی پاشگری فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی وەک جانتا و کەلوپەلی جوانکاری ….هتد.


نموونەی بەرهەمەکانی کانون ئامێری چاپکردن بەرهەمەکانی ژێر ناوی PIXMA,MIXMA, all-in-one دەگرێتەوە


کامێرای دیجیتاڵ

1- بۆ سەرەتاکان Canon EOS 700D

2-بۆ کەسانی پێگەیشتوو Canon EOS 5D mark IV

3- بۆ کەسانی پڕۆفیشناڵ(شارەزا) Canon 1DX mark III


کامێرای سینەمایی کە بە پێشگری C دەست پێدەکەن Canon C200


کامێرای کۆمپاکت هەندێکیان بە پێشگری powershot دەست پێدەکەن Canon powershot SX 530HS


هاوێنەی کامێرای دیجیتاڵ

۱ـ هاوێنە سادەکان


۲ـ هاوێنەی پشتگیری کراو بە سیستمی ئەڵترا سۆنیک مۆتۆر

۳ـ هاوێنەی پلە باڵا

٤ـ هاوێنەی پەستێوراو

هەستەوەری وێنەگرتن

۱ـ هەستەوەری APS-C


۲ـ هەستەوەری فولفرێم

۳ـ هەستەوەری پلە باڵا (تەنیا لە فێستیڤاڵە تەکنەلۆژییەکان ئاماژەیان پێکراوە تا ئێستا وادەی خستنە بازاڕی ئاشکرا نیە )


بابەتەکانی پێویستی و جوانکاری

هاوێنە سینەماییەکان


بەرهەمە پزیشکییەکان

بەرهەمەکانی ئاسایش و چاودێری


بەرهەمە زانستیەکان، وەک بژمێر

بەرهەمەکانی ڕووناکی

بەرهەمەکانی جەنگ و ئامێرەکانی سوپا

بەرهەمەکانی ئەستێرەناسی
بۆچونی تۆ