بابەتی گرینگ
13, تهمموز 2017
چیتر (گانگنام ستایڵ) پڕبینەرترینى یوتیوب نییە!
گانگنام ستایڵ – ساى
وەک دەزانین پڕبینەرترین ڤیدیۆ لە پێگەى (یوتیوب) تاوەکو ئەمڕۆشى لەگەڵدا بێت بریتی بوو لە ڤیدیۆ میوزیکى (گانگنام ستایڵ – Gangnam Style)ى گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور (ساى – PSY)، بەڵام ئەمڕۆ ئەم ڤیدیۆ میوزیکە تاجى پڕبینەرترین ڤیدیۆى لە پێگەى یوتیوب لێ سەندرایەوە لەلایەن ڤیدیۆ میوزیکێکى ترەوە.
لەئێستادا ڤیدیۆ میوزیکى (See you again)ى هەردوو هونەرمەند (Wiz Khalifa و Charlie Puth) لە ڕیزبەندى یەکەمى پڕبینەرترین ڤیدیۆکانى یوتیوب دێت و پێشەنگى بە ڤیدیۆ میوزیکى گانگام ستایڵ چۆلکرد کە پێشتر سەرلیست بوو. ئەم ڤیدیۆ میوزیکە بۆ فیلمێکى سینەمایی بەنێوبانگ بەناوى (Furious 7) نووسراوە و بەرهەمهێنراوە بەتایبەتى تر بۆ رۆحى ئەکتەرى کۆچکردوو (پۆڵ واڵکەر) کە نەیتوانى بەشى حەوتەمى زنجیرە فیلمى بەنێوبانگى (Fast and Furious) تەواو بکات.
لەئێستادا و تاکاتى نووسینى ئەم بابەتە، ڤیدیۆ میوزیکى (See you again) زیاد لە ٢ بلیۆن(ملیار) و ٩٠٥ ملیۆن جار بینراوە ئەمە لە کاتێکدایە کە (Gangnam Style) ٢ بلیۆن و ٨٩٧ ملیۆن جار بینراوە.
جێگەى ئاماژەیە، دواى ئەم دوو ڤیدیۆ میوزیکە هەریەکە لە ڤیدیۆ میوزیکى (Sorry)ى (جەستن بەیبەر) بە ٢،٦ بلیۆن و (Uptown Funk)ى (برونۆ مارس و مارک رانسن) بە ٢،٥ بلیۆن لە پلەکانى سێهەم و چوارەم دێن.
- (Charlie Puth) – (See you again و Wiz Khalifa)
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".