ئای ئۆ ئێس 13, ته‌مموز 2017

وەشانی دووەمی پەبڵیک بێتای iOS 11 بڵاوکرایەوە

 

سێ ڕۆژ دوای بەردەستکردنی وەشانی سێیەمی تایبەت بە گەشەپیدەرانی ئای ئۆ ئێس ١١ ئەمڕۆ ئەپڵ وەشانی دووەمی پەبڵیک بێتا(بێتای گشتی) ئای ئۆ ئێس ١١ بڵاوکردەوە، وەشانە نوێیەکە هیچ گۆڕانکارییەکی گەورەی لەخۆ نەگرتووە، تەنها هەندێک چاککاری و گۆڕانکاری بچوک.

هەندێک لە بەکارهێنەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە بەراورد بە بێتای یەکەم وەشانە نوێیەکە تەمەنی پاتری ئامێرەکانیانی باشتر کردووە، هەندێکی تریش دەڵێن کە دوای وەشانە نوێیەکەش هێشتا تەمەنی پاتری ئامێرەکانیان هەر خراپە.

لە کۆتاییدا ئەمە وەشانێکی بێتایە و چاوەڕێ کردنی وەشانی کۆتایی باشترە لە بەکارهێنانی ئەم وەشانە کە بێگومان لێرە و لەوێ کێشەی تێدایە، بەڵام ئەگەر بەپەلەیت بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئای ئۆ ئێس ١١، کە لە بابەتێکی تایبەتدا باس کراون(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە) ئەوا دەتوانیت بێتاکە دابگریت و جێگیری بکەیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ