ئەندرۆید
25, تەممووز 2017
ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا سامسۆنگ گالەکسی ئێس ۸ ئەکتیڤ ببینین

هه‌روه‌ک ده‌زانین که سامسۆنگ له ساڵی 2013 هه‌ستا به ڕاگه‌یاندنی زنجیره‌یه‌کی نوێ به ناوی (Active) که ئه‌وکات له‌دوای چه‌ند مانگێک له ڕاگه‌یاندنی سامسۆنگ گالەکسی ئێس 4 بڵاوکرایه‌وه که ئه‌م زنجیره‌یه به به‌هێزی و تۆکمه‌یی ده‌ناسرێت و توانای به‌رگه‌گرتنی زیاتری هه‌یه له‌چاو جۆره ئاساییه‌که‌ی که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لابردنی هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و زیادکردنی پارچه‌ی به‌هێز و تۆکمه له‌پێناو به‌رگه گرتنی زیاتر که ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که له سروشتێکی قورس‌دا ده‌ژین و پێویستیان به‌م به‌رهه‌مه تۆکمه‌یه‌یه.
هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ئه‌مساڵیش پێده‌چێت ئه‌م زنجیره‌یه دووباره ببینینه‌وه به‌پێی کۆمه‌ڵێک وێنه و ته‌نانه‌ت ڤیدیۆی دزه پێکراو له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ناوی (Dominique Henderson) که به‌کارهێنه‌رێکه له تۆڕی (Android Central) هه‌رچه‌نده ڤیدیۆکه دوای چه‌ند سه‌عاتێک له بڵاوکردنه‌وه‌ی لابرا به‌ڵام وێنه‌کان زوو به تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانه‌وه که ئه‌مه گرنگترین زانیارییه‌کانن ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه.
به‌پێی زانیارییەکان هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕوونمای موبایله‌که به چینێک له (پۆلی کاربۆنەیت) داپۆشراوه و دوولای مۆبایله‌که به چینێکی به‌هێزتر و چڕتر داپۆشراوه به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌شه‌کانی ناوه‌وه‌ی ئامێره‌که و ته‌نانه‌ت خودی لاشه‌ی ئامێره‌که له کانزای به‌هێز دروستکراوه و هه‌ر چوار گۆشه‌که‌ی ئامێره‌که پارچه‌ی پۆڵیمهری به‌هێزی لێ جێگیرکراوه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئامێره‌که به‌شێوه‌یه‌کی باشتر.
خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌م به‌رهه‌مه خاوه‌نی پاترییه‌کی فراوانتر ده‌بێت له‌چاو ئێس 8ی ئاسایی که ئێس 8 خاوه‌نی پاترییەکی 3500 میللی ئه‌مپێر/کاتژمێره به‌ڵام ئێس 8 ئه‌کتیڤ خاوه‌نی پاترییه‌ک ده‌بێت به فراوانی 4000 میللی ئه‌مپێر/کاتژمێر که ئه‌مه خاڵێکی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مه نوێکە.
پێده‌چێت ئه‌م به‌رهه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرنگی له‌ده‌ست دابێت ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی ( Aqua Mode)ـه کە ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه به‌کاردێت که له‌ژێر ئاودا تۆمار کراون به‌ڵام که‌س له‌و بڕوایه‌دا نییه که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له به‌رهه‌می کۆتاییدا به‌رده‌ست نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه دوگمه‌ی (Active) به‌دی ناکرێت له‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا و له‌بری ئه‌و دوگمه‌ی (Bixby) بوونی هه‌یه له‌گه‌ڵ دوگمه‌کانی کۆنتڕۆڵکردنی ده‌نگ به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه که دوگمه‌ی (Bixby) به‌جۆرێک له جۆره‌کان بتوانێت کاره‌کانی ( Active Key ) به‌جێبگه‌یه‌نێت.
په‌نهان ئه‌حمه‌د
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێ‌نادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.