رەقەکاڵا 29, ته‌مموز 2017

سامسۆنگ لە بازرگانی ڕەقەکاڵادا کەوتە پێشەوەی ئینتێڵ

دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا سامسۆنگ ڕایگەیاند کەوا ژمارە پێوانەیەکی نوێی تۆمارکردووە، باسی لە لوتکەی سەرکەوتنی دەکرد لە بواری درووستکردنی ڕەقەکاڵا، ئاماری داھاتەکەی بڵاوکردەوە کە جێی سەرسوڕمانە. لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ داھاتەکەی ١٥.٧ ملیار بووە کە ٧.٢ ملیاری داھاتەکەی قازانج بووە.

قازانجی سامسۆنگ بە بەراورد بە ئینتێڵ نزیکەی دوو ھێندەیە کە ڕێژەی داھاتی فرۆشەکەی ١٤.٨ ملیارە قازانجەکەشی ٣.٨ ملیارە، ھەردوو ئاماریان تایبەتە بە چارەگی دووەمی ئەمساڵ.

ئەوەی جێگای تێڕوانین و سەرنجە ئەوەیە کە تاکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەک نەیتوانیوە له فرۆشتنی ڕەقەکاڵاکاندا ئینتێڵ ببەزێنێت،
بەڵام ئەوەی پێشبینی نەکراو بوو سامسۆنگ کردی بێ ئەوەی ڕەقەکاڵایەکی سادەش درووست بکات بۆ لاپتۆپ یان ڕوومێزێک، کە تەنھا بۆ مۆبایل و دەستبەندەکانی ڕەقەکاڵای درووست کردووە.

ئەو لایەنە نەرێنیەی کە بەسەر ئینتێڵ دا شکاوەتەوە، ئەو کاریگەریانەیە کە نەیتوانیوە لەسەر مۆبایل درووستی بکات، بەڵکوو ھەوڵی کاری جیای داوە لەگەڵ کۆمپانیای ئەتۆم، بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە دەستبەندێکی درووستکراوی خۆی پێشکەش بکات.

ھێشتا شتی گەورەتر پێشبینی دەکرێت دەربارەی سامسۆنگ، چونکە ئەم کۆمپانیایە لەم ساڵدا گەورە کۆمپانیای بازرگانی ڕەقەکاڵا دەبێت. جگە لە ھەموو ئەوانەش لە هەنگاوێکی تری کۆمپانیا کۆریەکەدا، درووست کردنی ڕەقەکاڵایە بۆ ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای Audi.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ