ئامێرە هەمەجۆرەکان 21, ئاب 2017

مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە (ئێکسبۆکس وەن ئێس) ئاشکرا کرد

چەندێک دەبێت یاری “ماینکرافت” دەکەیت؟ ئایا هێشتا هەواداری یاریەکەیت؟ لەوانەیە لەمەودوا بتەوێت بەرگێکی زیندووتر بکەیت بە یاریکردنتدا لە ئامێری ئێکسبۆکس. گەر بە دوای شتێکی وا دەگەڕێیت، لە بەختدایت و مایکرۆسۆفت پێشکەشت دەکات.

مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی له “ئێکسبۆکس وەن ئێس” ڕاگەیاند. وەشانە نوێیەکەی ئامێرەکە لەسەر نەخشە هونەرییەکانی یاری Minecraft limited edition نەخشێنراوە و هەستێکی تر بە هەوادارانی یاریەکان دەدات. ئامێرەکە به تەواوی لە هەموو لایەکانەوە خاوەن ڕووکاری Minecraft limited editionـە و کۆنتڕۆڵی ئامێرەکەش بە هەمانشێوە. بە شێوەیەکی سروشتی ئامێرەکە لەبەرگرەوەیەکە لە یاریەکە (لەگەڵ سیستەمێکی نوێی ئێکسبۆکس) کە تایبەتە بە یاری Minecraft و گۆڕانکاری گەورە بۆ یاریکەرانی یاریەکە دەکات بە باشترکردنی گرافیکی یاریەکە.

سیستەمە نوێیەکە لە ۱۰/۳ـی ئەمساڵ دەگات، تەنها بۆ ئامێری (ئێکس بۆکس وەن ئێس)ـە.

دەربارەی جۆرایەتی ئامێرەکەش؛ ئامێرەکە ۱ تێرابایت بیرگە لە خۆ دەگرێت، بەڵام مایکرۆسۆفت زانیاری دەربارەی کاتی بڵاوکردنەوه و نرخی نەداوە.

سەرچاوە :
تاگەکان Minecraft Xbox one S
بۆچونی تۆ