ئەم مانگە ئێکس بۆکس پێش پلەیستەیشن ئۆفەرەکانی ئاشکرا کرد بۆ بەشداربووانی ئەمەش ئۆفەرەکانن:
سەرەتا باس لە ئۆفەرەکانی ئێکس بۆکس وەن دەکەین:
لەسەرەتای مانگی نۆدا بەشداربووان دەتوانن یاری Forza Motorsport 5:Racing Game Of The Year Edition کە ئەمەیان جۆرێکی تایبەتترە لە جۆرە ئاساییەکەی و خاوەنی کۆمەڵێکی تایبەتە لە ئۆتۆمبێل کە لە جۆرە ئاساییەکەیدا بوونی نیە.
ئەم یاریە لە جۆری پێشبڕکێی سەر گۆڕەپانە و تایبەتە بە کۆنسوڵی ئێکس بۆکس و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە ئۆتۆمبێلی تێدایە کە ئەم ئۆفەرە تا کۆتایی مانگی نۆ بەردەوام دەبێت.
لەدوایدا لە ۱٦/۹ یاریی OxenFree بۆ داگرتن بەردەستدەبێت کە ئەم یاریە لە لایەن ستۆدیۆی Night School کاری گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە وە ئەم یاریە لە ۱۵/۱/۲۰۱٦ بۆ هەریەکە لە سیستەمی ئەندرۆید و کۆنسوڵەکانی ئێکس بۆکس یەک و ویندۆزی مایکرۆسۆفت بەردەست بوو پاشان لە سەرەتای مانگی پێنح بۆ پلەیستەیشن چوار بڵاوکرایەوە و دواتریش لە ۱٦/۳/۱۰۱۷ بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە.
ئێستاش باس لە ئۆفەرەکانی ئێکس بۆکس ۳٦۰ دەکەین کە ئەمانەن:
لە یەکی نۆ یاری باتڵفیڵد ۳ بەردەست دەبێت بۆ داگرتن.
پاشانیش لە ۱٦/۹ یاری Hydro Thunder Hurricane بەردەست دەبێت بۆ داگرتن کە ئەمەیان یاریەکە لە جۆری پێشبرکێی بەلەم.