10
بابەتی گرینگ 5, ئه‌یلول 2017 بۆچوون

ناساندنێک بۆ باشترین زمانەکانی کۆد نووسین و دروستکردنی ئەپ

ڕەنگە هەریەکێک لە ئێمە حەز بەوە بکات کە فێری چۆنیەتی دروستکردنی ئەپ ببێت بەڵام نازانێت لەکوێوە دەستپێبکات یاخود نازانێت پێویستە خۆی فێری کام زمانی نوسینی کۆد بکات ،من لەم زنجیرە بابەتەدا باسی شەش زمانە سەرەکییەکەی بواری نوسینی کۆد دەکەین کە لە ئێستادا بەکاردێن بۆ دروستکردنی ئەپ بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

لەسەرەتادا فێرخوازان ئەم سێ پرسیارەیان هەیە:

  • ئایا کام زمانە ئاسانترینە تا یەکەمجار فێربم ؟
  • لەکوێ دەتوانم فێری ئەم زمانە ببم ؟
  • ئەوکاتەی فێری زمانەکە بووم لەکوێ دەست بە نوسینی کۆد بکەم ؟

من تەنها وەڵامی یەکەم پرسیار دەدەمەوە بەڵام بەشێوەیەکی پوخت تا فێرخوازان زۆرترین سوود ببینن.
هەرکەسێک مەبەستی فێربوونبێت پێویستە جگە لەم بابەتە خۆی بەدواداچوون بکات و بابەتی زیاتر بخوێنێتەوە و هەوڵی لەگەڵ بدات چونکە دڵنیام کە ئەگەر بێتو خۆت بەدواداچوون نەکەی ئەوا هیچ سودێکی ئەوتۆی نابێت بۆت.

من لەسەرەتادا بەشێوەیەکی کورت باس لە هەر زمانێک دەکەم و دواتر زنجیرە زنجیرە بەشێوەیەکی دوورودرێژ باس لە هەر زمانێک دەکەم ،ئێستاش با ئەو زمانانەتان پێبناسێنم کە لە دروستکردنی ئەپ بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەکاردێن:

۱.جاڤا/ ئەمە زمانی فەرمی دروستکردنی ئەپە لە ئەندرۆیددا و گشت ئەو ئەپانەی کە گوگڵ بڵاویان دەکاتەوە بەم زمانە دروستکراون و ستۆدیۆی ئەندرۆید هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ ئەم زمانەدا هەیە.

۲.Kotlin/ئەمەش تازە ئەندرۆید وەکو زمانی دووەم لە دروستکردنی ئەپەکانیدا ناساندویەتی وە هاوشێوەی جاڤا کاردەکات بەڵام ئەم زمانە لە هەندێک ڕووەوە خێراتر و ئاسانترە لە جاڤا.
۳.C و C++/ ئەمەیان زیاتر بۆ دروستکردنی یاریەکان سوودی لێدەبینرێت لە سیستەمی  ئەندرۆید.
٤.C#/ئەمەیان سادەترە لەچاو C و C++ چونکە ئەمەیان لەلایەن هەریەکە لە Xamarin و Unity پشگیری لێدەکرێت و زیاتر بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان سوودی دەبێت وە ئەگەر ویستت یاریەکەت لەسەر چەند سەکۆیەکی جیاواز کاربکات ئەوا ئەمە زۆر هاوکارت دەبێت.
٥.BASIC/ئەمەیان ئامرازی زیاتر و بەهێزتر لەخۆدەگرێت و ئاسانترە بۆ فێربوون بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی سەرەوە.
٦.PhoneGap کە پێکهاتووە لە هەریەکە لە HTML ,CSS ,JavaScript/ئەمانەش زیاتر بۆ جوانکاریکردن لە ماڵپەڕدا بەکاردێت بەڵام دەشتوانی هەمان کردار بۆ ئەپەکەت بکەی.

ئەگەر ویستت دەست بە دروستکردنی ئەپ بۆ سیستەمی ئەندرۆید بکەی ئەوا پێویستت بەم نەرمەکاڵایە دەبێت لەسەر کۆمپیتەرە کەسییەکەت دایمەزرێنی بەناوی Android Studio کرتە بکە بۆ داگرتن کە ئەمە لەناوخۆیدا دەوروبەری گەشەپێدراو لێکدەداتەوو واتە  IDE تایبەت بەخۆی هەیە و لەهەمانکاتدا Android SDKیشی لەگەڵە کە ئەمە بریتیە لە کۆمەڵە ئامراز و پێداویستیەک کە بۆ دروستکردنی ئەپ پێویستیت پێدەبن و لەگەڵیشیدا کۆمەڵێک دۆکیۆمێنت و فێرکاری کە لە لایەن خودی گوگڵەوە ئامادەکراون وە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک هەموو ئەو شتانەی کە پێویستتە فێرت دەکات و ژمارەیەکی زۆر کۆدی تێدایە کە یارمەتیدەرت دەبن لە باشترکردنی ئەپەکەت.

ئێستا باس لە یەکەم زمان دەکەین کە بریتیە لە جاڤا کە کاتێک باس لە گەشەپێدانی ئەپ دەکەین لە سیستەمی ئەندرۆید ئەوا بەزۆری مەبەستمان جاڤایە چونکە بەشی هەرەزۆری ئەو ئەپانەی کەلە Play Store بەردەستن ئەوا لەڕێی جاڤاوە داڕێژراون، جاڤا لەساڵی 1995 لەلایەن Sun Microsystem بڵاوکرایەوە و بەشێوەیەکی زۆر فراوان لە بواری دروستکردنی نەرمەکاڵاکانی کە ئەوکات بەکاردەهات.
ئەم کۆدانەی کە لە لایەن جاڤاوە دەنوسرێن بە ئامێری ڕاستی یان Virtual machine وەگەڕدەخرێن کە ئەمە لەناو گشت ئامێرەکانی ئەندرۆید بوونی هەیە و لەڕێی ئەمەوە ئامێرەکە لە کۆدەکانی ناو ئەپەکە تێدەگات.
بەڵام ئەمە زمانێکی تا ڕادەیەک قورس و ئاڵۆزە تا کەسێکی تازە فێری ببێت و کاتێکی زۆرت پێویست دەبێت بۆ فێربوونی وە ئەمەش بەربەستێکی ترە لەبەردەم تۆ کە پێویستە کاتی بۆ تەرخان بکەیت و هەوڵی لەگەڵدا بدەیت چونکە لەگەڵ دەستپێکردنت توشی کۆمەڵێک بابەتی جیاواز دەبیت بۆنموونە Null Pointer Exception و Checked Exception و Gardle و Android Manifest و چەندانی تریش بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لەمانە تێدەگەی و دەزانی بۆچی بەکاردێن.
ئایا من خۆم فێری زمانی جاڤا بکەم؟
وەڵامەکە ئەوەیە کە ئەگەر تۆ پێشتر ئەزمونت هەبووە لەم کارەدا و پێکهاتە بنەڕەتیەکانی ئەم کارە دەزانی ئەوا بەڵێ کارێکی زۆر باشە کە خۆت فێری ئەم زمانە بکەی بەتایبەتی ئەگەر بتەوێت لەبواری گەشەپێدانی ئەپ کاربکەیت بەڵام کە تۆ هیچ ئەزمونێکت نیە و تازە دەستت بە فێربوون کردووە ئەوا هەڵبژاردنی جاڤا بۆ ئەوەی وەکو یەکەم زمانی کۆد نوسین فێرببی ئەوا کارێکی تاڕادەیەک زەحمەتە و ماندووکەرە بۆیە لەسەرەتادا خۆت فێری زمانێکی ئاسانتر بکە و دواتر بگەرێوە بۆ جاڤا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ