ئەندرۆید
31, ئاب 2017
سۆنی مۆبایلی Xperia XA1 Plus ی ڕاگەیاند، کامێرای پشتەوەی 23 مێگاپێکسڵە

وەک لە لە زانیارییە دزەپێکراوەکانی کۆنگرەی IFA دا باس دەکرا کە کۆمپانیای سۆنی پلانی هەیە بۆ ڕاگەیاندنی سێ مۆبایلی نوێ و ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەی ناوازە سێ مۆبایلەکەی ڕاگەیاند و دوانیان لە زنجیرەی XZ بوون کە تایبەتمەندییەکانیان بەرزە، و لەپاڵ ئەو زنجیرەیەدا مۆبایلی Xperia XA1 Plus ـی ڕاگەیاند.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
- ڕوونما: لە جۆری LCD و قەبارەی 5.5 ئینج و ڕێژەی 1920×1080 پێکسڵ و فوول ئێچ دی
- پڕۆسێسەر: Helio P20 لە جۆری هەشت ناوکی
- ڕام: 3 گێگا
- بیرگە:32 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە:23 مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی فلاشی جۆری LED
- کامێرای پێشەوە:8 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری:3430 میلی ئەمپێر
- وەشان: ئەندرۆید نوگەت
- ڕەنگەکانی: ڕەش، زیوی، ئاڵتوونی، شین
- دەرچەی USB لە جۆری: USB-C
- لە کۆتایی مانگی 9 بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.