سامسۆنگ
9, ئهیلول 2017
سامسۆنگ گالەکسی تاب ئەی (٢٠١٧)ی ڕاگەیاند

گالەکسی تاب ئەی (٢٠١٧) ڕاگەیەندرا و بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٤٢٥ کار دەکات کە لە ٤ ناوکی Cortex-A53 پێکهاتووە کە بە خێرایی ١.٤ گهز کار دەکەن و خاوەن GPUی Adreno 308ە، ڕامی تابلێتەکە ٢ گب ە و بیرگەکەی ١٦ گب لەگەڵ پشتگیری بیرگەی دەرەکی.
ڕوونمایەکی ٨ ئینچ بە ڕوونی ٨٠٠x١٢٨٠ پیکسڵ و کامێرایەکی ٨ مپ لە دواوە و دانەیەکی ٥ مپ لە پێشەوە، پاترییەکی ٥٠٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر و ئەندۆید نوگەت ٧.١ تایبەتمەندییەکانی تری ئەم تابلیتە سادەیەن کە لە ئێستادا لە وڵاتی ڤێتنام بە نرخی ٢٨٥ دۆلار بەردەستە بۆ کڕین و لە داهاتوودا لە وڵاتانی تر بەردەست دەبێت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.