ئەندرۆید 11, ئه‌یلول 2017

شاومی مۆبایلی می نۆوت ٣ ڕاگەیاند

شاومی ٢ مۆبایل و لاپتۆپێکی نوێی ڕاگەیاند، یەکێک لە مۆبایلەکان می نۆوت ٣ە، مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٦٠ کار دەکات کە هەشت ناوکی لە جۆری Kryo 260 هەیە و GPUی Adreno 512 لەخۆ دەگرێت و ١٤ نانۆمەترییە، مۆبایلەکە ٦ گب ڕامی هەیە و دوو هەڵبژاردەی بیرگەی هەیە، ٦٤ گب و ١٢٨ گب بەڵام پشتگیری بیرگەی دەرەکی ناکات.

لە دواوە هاوشێوەی می ٦ و می ٥ ئێکس کامێرایەکی دوانەیی بە ڕوونی ١٢+١٢ مپ هەیە کە تایبەتمەندی Portrait mode(تەڵخکردنی پشتی وێنەکانی)ی هەیە لەگەڵ توانای زووم کردن تا دوو هێندە، لە پێشەوەش کامێرایەکی ١٦ مپ هەیە.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینچی لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی 1080P هەیە.

پاترییەکی ٣٥٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر، بارگاویکردنەوەی خێرا، Infrared port، هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕووی پێشەوە، بلوتوث ٥.٠، دەرچەی USB Type-C تایبەتمەندییەکانی تری ئەم مۆبایلە نوێیەن.

مۆبایلەکە لە چین بەم نرخانە بەردەستە:

٢٤٩٩ یوان(٣٢٠ یۆرۆ) بۆ ٦٤ گب بیرگە بە ڕەنگی ڕەش

٢٨٩٩ یوان(٣٧٠ یۆرۆ) بۆ ١٢٨ گب بیرگە بە ڕەنگی ڕەش

٢٩٩٩ یوان(٣٨٠ یۆرۆ) بۆ ١٢٨ گب بیرگە بە ڕەنگی شین

کرتە بکە بۆ خوێندنەوە دەربارەی می میکس ٢

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ