ئامێرە هەمەجۆرەکان

6 خاڵی بەهێزی Galaxy Note 8 لە بەرامبەر iPhone X – ئایا ئەم هۆکارانە دەبنە پێوەر؟

شەوی ۱۳ی ئەیلوول ئەپڵ دوایین بەرهەمەکانی مۆبایلی خۆی بە جیهان ناساند کە تیایاندا مۆبایلی IPhone X هەبوو. ئەم مۆبایلە نوێیە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لەسەر تایبەتمەندییەکان و نرخەکەی، وە بێگوومان ئەم مۆبایلە ئێستا لە ڕکابەریدایە لەگەڵ کۆمپانیا زلهێزەکانی بواری مۆبایل. له پڕ بینەرترین بابەتەکانی ئێستا، بەراوردکردنی ئەم مۆبایلەیە بە مۆبایلە ڕکابەرەکانی تر ئەمەش لە پێناو بەرچاوڕوونی خەڵک. وە گەورەترین ڕکابەری ئەپڵ سامسۆنگە و هێندەش نییە کە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیاکە بڵاوکراوەتەوە، کە ئەویش Galaxy Note 8ـە. سەردێڕی ئەم بابەتە ۱۰ خاڵی بەهێزی گالەکسیەکەیە لە بەرامبەر ئایفۆن ئێکس. خوێنەر بن.

بیرگەی مۆبایلەکەت فراوانتر بکە بە له خۆگرتنی بیرگەی دەرەکی

ماوەیەکی زۆرە مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دەتوانن پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی بکەن. بیرگەی ناوەکی گالەکسی نۆت ٨ بە فراوانی ٦٤ گێگابایتە بەڵام دەتوانرێت بە بیرگەی دەرەکی ۲٥٦ گێگابایت یان کەمتر، فراوانتر بکرێت تاکو ۳۰۰ گێگابایت، لە کاتێکدا ئایفۆن ئێکس پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی ناکات و تەنیا پشت بەو بیرگەیە دەبەستێت کە کۆمپانیا بۆی داناوە، کە ئەویش زۆرترینی ۲٥٦ گێگابایتە و ناتوانرێت زیاتر بکرێت.

ڕوونمایەکی ڕووناکتر و ڕوونیەکی بەرزتر

دوای ئەم هەموو ساڵانە ئەپڵ توانی ڕوونمای جۆری ئۆڵێد بۆ ئایفۆن ئێکس دابنێت، کە ئەم جۆرە ڕوونمایە جۆرایەتییەکی باشتر بە ئایفۆنەکە دەدات و وێنەکان بە شێوەی سروشتی خۆیان نیشاندەدات. هەروەها قەبارەی ڕوونماکەی ٥,٨ ئینچە بە ڕوونی ۲٤۳٦×۱۱۲٥ پێکسڵ. سامسۆنگیش ماوەی چەند ساڵێکە ڕوونمای جۆری ئەمۆڵێد بۆ مۆبایلەکانی دادەنێت و وە ئەو کاتەشی گالەکسی نۆت ٨ خاوەن ڕوونمای سوپەر ئەمۆڵێد بوو، بووە باشترین ڕوونما. گالەکسی نۆت ٨ خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦,۳ ئینچ بە ڕووناکیی و ڕوونییەکی بەرزتر لە ئایفۆن ئێکس کە ڕوونی ۲۹٦۰×۱٤٤۰ پێکسڵە. ڕوونمای گالەکسی نۆت ٨ بە قۆناغێکی سەرسوڕهێنەر دەگات لە باری ڕووناکی ڕوونما، چونکە خاوەن ۱,۲۰۰ Nitـە کە ئەمە هێزێکی زۆرتر دەدات بۆ ئەوەی ڕووناکی ڕوونما بەهێزتر بێت کاتێک دەڕۆیتە دەرەوە یاخوود لە شوێنێکی زۆر ڕووناک بیت، بینین هێشتا هەر بە ئاسایی دەبێت، لە کاتێکدا هێزی ڕووناکی ڕوونمای ئایفۆن ئێکس ٦۲٥ Nitـە.

بیستۆکی Jack هێشتا لە گالەکسیەکاندا ماوە

ئەپڵ له یەکەمین کۆمپانیاکان بوو لە لابردنی بیستۆکی Jack، کە ئەپڵ شوێنی لە خۆگرتنی بیستۆکی لە ئایفۆنەکانی نەوەی ۷ـدا لابرد و لە جیاتی ئەوە پێویست دەبوو کە وایەرێکی تر بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بە دەرچەی بارگاوییکەرەوە پەیوەستی بکەیت، وە بیستۆکی نوێ بکڕیت بە نرخی ۱٦۰ دۆلار بۆ ئەوەی لەگەڵ ئایفۆنەکەت بە بێ وایەر پەیوەستی بکەیت. بەڵام ئەم بڕیارە لەلایەن خەڵکییەوە نەخوازراوە و شێوازە کۆنەکەیان پێباشتر بووە. لە لایەکی تریشەوە ئایفۆنی نوێ (IPhone X) دەرچەی بیستۆکی نییە لە بەرامبەریشدا گالەکسی نۆت ٨ هێشتا خاوەن بیستۆکی Jackـە.

هەستەوەری پەنجەمۆر، هەستەوەری ناسینەوەی ڕووخسار و چاو

هەستەوەری ناسینەوەی ڕووخسار بۆ کردنەوەی مۆبایلەکەت نوێ نییە و چەندین ماوەیە لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکاندا هەبووە. دوێنێشەویش ئەپڵ یەکەم ئایفۆنی بەم هەستەوەرە نمایشکرد و دڵنیایی دا لەوەی کە ئەم هەستەوەرە لە هەستەوەری پەنجەمۆر بۆ کردنەوەی مۆبایلەکان باشترە. بەڵام خۆ لەبەرچاوی ملیۆنان کەس یەکەم تاقیکردنەوەی ئەم هەستەوەری ڕووخسارە سەرکەوتوو نەبوو، دەکرێت بڵێین تەنیا یەکەم تاقیکردنەوە بووە و کێشەی تەکنیکی هەبووە، بەڵام خۆ هەندێک لە خەڵکەکان وا ناڵێن. بەرامبەر بەمە گالەکسی نۆت ٨ بە چەندین ڕێگای جیاواز دەکرێتەوە، پەنجەمۆر و ناسینەوەی چاو و ڕووخسار. بێگوومان ئەمە زیاتر خواستی خەڵکی دابین بکات.

گالەکسی نۆت ٨ بە ۲ ئامێری بلوتوزەوە پەیوەست دەکرێت

تایبەتمەندییەکی نوێیە لە مۆبایلەکاندا، وە خاڵێکی بەهێزیشە لە بەرامبەر ئایفۆن ئێکس دا… دەتوانیت دوو ئامێری بیستۆک لە یەک کاتدا پەیوەست بکەیت بە مۆبایلەکەتەوە و کە ئەمەش چێژی دەبێت لەگەڵ هاوڕێیان، چونکە لە دوو بیستۆکی جیاوازدا گوێتان لە یەک میوزیک و دەنگ دەبێت. ئەمە جگە لەوەی کە دەتوانیت بە ۲ دەنگەوەر و ئامێری جیاوازی تری بلوتوز پەیوەستی بکەیت. ببورە ئەپڵ

فراوانیەکی زیاتری ڕام بۆ گرتنە خۆی ئەپ و یاریەکان

فراوانی ڕام لەوانەیە لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا بە شێوازێکی تر بێت، ڕامی ئایفۆن ئێکس ۳ گێگابایتە و ڕامی نۆت ٨ بە فراوانی ٦ گێگابایتە، لەوانەیە ئەمە جیاوازییەکی کەم بێت بەهۆی جیاوازی سیستەمەوە، بەڵام دوو هێندە فراوانی ڕام بێگوومان جیاوازە و توانای باشتر بە مۆبایل دەدات بۆ ئەوەی زیاتر ئەپ و یاریەکان بکاتەوە. بەهۆی کەمی فراوانی ڕامەوە، هەندێک جار بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس لەسەریان پێویستە ئەپە کراوەکان دووبارە Reload بکەنەوە.

ئەم بابەتە گوزارشتی ڕای نوسەر نییە، بەڵکو پشت بەستراوە بە تایبەتمەندی هەردوو مۆبایلەکە، وە بێگوومان ئەو خاڵانە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە دانەیەکیان لەوەی تر باشترە.

13 ئه‌یلول، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
481