ئەندرۆید
16, ئەیلوول 2017
تایبەتمەندى (Always On Display) لە ئەندرۆید ٨،١دا بەردەست دەبێت

وەک ڕوونە، گوگڵ وادەى ٤ى مانگى داهاتووى داناوە بۆ پەردە لادان لەسەر دوو بەرهەمى نوێ بەناوەکانى (Pixel 2 و Pixel 2 XL). پێشبینى دەکرێت هەردوو مۆبایلەکە بەسیستەمى ئەندرۆید ئۆریۆ وەشانى (٨،١) کاربکەن و بۆیەکەمجار وەشانەکە لەسەر ٢ بەرهەمەکە جێگیر بکرێت کە چەندەها تایبەتمەندى زیادکراوى نوێ لەخۆ دەگرێت.
یەکێک لە تایبەتمەندییە زیادکراوەکانى وەشانى ٨،١ بریتى دەبێت لە تایبەتمەندى (Always On Display)، کە کاتژمێر و تەواوى ئاگاهیەکان لەسەر ڕوونماى ئامێرەکەت دەبێت بەشێوەیەکى بەردەوام و لەکاتى قفڵکردنیشى. بێگومان ئەم تایبەتمەندییە نوێ نییە لەلایەن زۆرێک لە خاوەنانى مۆبایلە هۆشمەندەکانى وەک سامسۆنگ و ئێڵ جى، بەڵام یەکەمجار دەبێت ئەو تایبەتمەندییە بەشێوەیەکى فەرمى و بنچینەیی لە سیستەمى ئەندرۆیددا جێگیر بکرێت.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".