10
بابەتی گرینگ 30, ئه‌یلول 2017 بۆچوون

ئامێرە نوێیەکەی (ئەتاریی) لە ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە، توانای ئەم ئامێرە چۆن دەبێت؟

لەم چەند ڕۆژانەدا چەند زانیارییەک دەربارەی ئامێری یاری داهاتووی کۆمپانیای Atari دزەی پێکراوە و ئێستا بوەتە جێی باس و خواستی یاریکەران. لە ڕابردوودا کۆمپانیاکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە دەیەوێت و لە پلانیدایە ئامێری نوێی داهاتووی خۆی لە ساڵی داهاتوو بە نرخی ۲٥۰ بۆ ۳۰۰ دۆلار بخاتە بازاڕەکان. ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن VentureBeatـەوە بڵاوکراوەتەوە و چەندین زانیاری تریشی خستوەتە ڕوو.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا چەند زانیارییەکی زۆرتر لەسەر ئامێرەکە باسکراوە، لەوانەش باس لە توانستی ڕەقەکاڵا و چۆنیەتی نەرمەواڵەی ئامێرەکە کراوە. ئەتاریی بۆکس بە پڕۆسێسەرێکی دیاریکراو و گرافیک کاردی Radionـی کۆمپانیای AMD کاردەکات، وە هەروەها لەسەر وەگەڕخەری لینۆکس بنچینە کراوە، هەروەها خاوەن ڕووکارێکی (هاوڕێی بەکارهێنەر)ـە.

کۆمپانیای ئەتاریی ڕوونکردنەوەشی دەربارەی ئەوە داوە کە یاریکەر بەم ئامێرە چی دەتوانێت بکات؟ بەم ئامێرە دەتوانیت هەندێک لە یارییە کلاسیکییەکانی کۆمپانیای ئەتاریی بکەیت لەگەڵ چەندین یاری مۆدێرنی کۆمپیوتەر، بەڵام کۆمپانیاکە هۆشیاریی دەدات و باس لەوە دەکات کە ئەم ئامێرە پێشبڕکێی ئەو کۆمپیوتەرانە دەکات کە خاوەن هێزێکی مامناوەندین بۆ کارپێکردنی یارییەکان، بۆیە یارییەکان هاوشێوەی یاری Maincraft بچووک دەبن، بۆیە یارییەکانی وەک Call OF Duty پشتگیری ناکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ