بەرنامە سازی 18, ته‌مموز 2012

دروست كردنی پرۆژەیەك بە ناوی Text To Speechبە پاڵپشتی ڤیژوەڵ بەیسك 6

 لەم سەردەمە زۆر شیوەی Text To Speechبەكاردێت لە لایەن كۆمپانیا گەورە كان چ بۆ بواری كۆمپیوتەر چ بۆ بواری موبایل چ بۆ بوارەكانی تر بە گشتی   TextTo Speechكرداری گۆڕین ئەنجام دەدات لە نوسین بۆ شیوەی دەنگی،بۆیە لەم  وانەیە  ڕوون كردنەوەیەك دەنوسم لەسەر چۆنیەتی درووست كردنی Text To Speechوە شیوەی لیك بەستنەكانی  بە پاڵپشتی vb 6..

سەرەتا تۆ كرتەیەك بكە لەسەر بەرنامەی Microsoft Visual Basic 6.0 دوای كرتە كردن لە پەنجەرەی New Project   بە نوكی ماوسەكەت Standard Exe نیشان بكە و كرتە بكە لەسەر دوگمەی  Open  دوای كرتە كردن پەنجەری پرۆژەی نوێ دەبێتەوە لەم وێنەی خوارەوە سەیری بكە:

تۆ ئەمجارە بچۆ لیستی Project  پاشان كرتە بكە لەسەر References..  ئەنجامی ئەو كارەش ببینە لەم وینەی خوارەوە:

دوای كرتە كردن  پەنجەرەی References دەبیتەوە تۆ لەم پەنجەرەیە Microsoft Speech object Library نیشان بكە و كرتە بكە لەسەرOK بینینی ئەو كارانە لەم وینەی خوارەوە سەیر بكە

دوای كرتە كردن لەسەر OK دەگەرێتەوە سەر  پەنجەری پرۆژە،ئەمجارە تۆ لە لیستی General یەك Text و یەك Command بهێنە ناو فۆڕمی پرۆژەكە  ڕێكیان بخە وەك چۆن من لەم وینەیەی خوارەوە ڕێكم خستوون:-

دوای ڕیكخستن تۆ كرتە بكە لەسەر فۆڕمی پرۆژە بۆ چنینی كۆدەكان و لیك بەستنەكان  دوای بوونەوەی پەنجەرەی  كۆد چنین  لە بەشی گشتی General ئەم رستە كۆدە بنوسە
Dim sp As New SpeechLib.SpVoice

بۆ لیك بەستنی لە پڕۆژەوە بۆ Microsoft Speech object Library

دوای  نوسینی ئەم كۆدە ،ئەمجارە  لە بەشی دوگمەی Command1  ئەم ڕستە كۆدە بنوسە

دوای نوسینی ئەم ڕستە كۆدە  هەر نوسینیك یان پیتیك بنوسرێت لە ناو Text1  وە كرتە بكرێت  لەسەر دوگمەی Command1   ئەوە پرۆژە هەڵدەسێت بۆ گۆرینی دەقە نوسراوەكە بۆ شێوەی Speechئەم پرۆژە  تەنیا پاڵپشتی پیت و ژمارەی ئینگلیزی دەكات لەكاتی گۆڕینەكە شێوەی لیك بە ستەنەكانی پڕۆژە شی دەكەمەوە لەم 2 خاڵەی خوارەوە:
1-(Sp) خۆی  ئەم   دو پیتە لە بنەرە ت لە  لە ناو ChoiceGuard.dll وە CGuard.exe   نیشان كراوە بۆ سەرەتای لێك بەستنی ئەم شێوە وەرگێرانە لەبەر ئەوەی ئێمە لەم پڕۆژەیە  پشتمان بەستۆتەوە بە Microsoft Speech object Library بۆ یە ئەبیت (Sp) بنوسین   دوای نوسنیی (Sp) دەبێت  هیمانی (.) بنوسین  بۆ ئەوەی ریكخستن بكەین  لە Sp بۆ Speach    وەك ئەم نمونەیە sp.Speak
2- دوای نوسینی sp.Speak ئەم جارە یەك بۆشای پی بدە و ئەمە بنوسە Text1 بۆ ئەوەی  لێك بەستنێك بكەین لە بەینی sp.Speak و Text1 چونكە ئێمە لە ناو فۆڕمی پڕۆژەكەمان Text1 مان بەكار هێناوە بۆیە لە كاتی لێك بەستن و چنینی كۆد دەبیت ئاماژەی بۆ بكەین وەك ئەم نمونەی خوارەوە sp.Speak Text1 دوای نوسینی و نیشان كردنی Text1 ئەم جارە  هێمای دۆت بە كار بهێنە بۆ لێك بەستن لە نێوانی  بۆكسی Text1 و  دەقی نوسراوی ناو Textbox بە گشتی ئەم لێك بەستنە و كرداری گۆرین ئەنجام دەدرێت بە هۆی ئەم ڕستە كۆدەی خوارەوە  كە لە بن دوگمەی كۆماند دەنوسریت sp.Speak Text1.Text  گشت كۆدەكانی ئەم پرۆژەیە لەم وێنەیە سەیری بكە:

دروست كردنی ئەم پڕۆژەیە سود بە خشە بۆ ئەو كەسانەی كاری دروست كردنی بەرنامە دەكەن بە تایبەتی ئەگەر مەبەستیان بێت Text To Speach تێدا بەكار بهێنن  ئەم پڕۆژە زیاتر دەتواندریت پەرەی پێ بدریت  چونكە دەیەها  لێك بەستن دەتواندریت بكرێت لە كاتی كۆد چنین بە sp  دروست كردنی ئەم پڕۆژەیەش كۆتای پێ هات هیوادارم سود بە خش بێت بۆ ئێوەی بەڕێ

بۆچونی تۆ