جۆراوجۆر 10, تشرینی دووه‌م 2017

ناچالاککردنی تایبەتمەندی Edge Screen لە گالەکسیەکان

گالەکسیە نوێیەکان خاوەن ڕوونمایەکی چەماوەن و بەهۆی ئەمەشەوە، سامسۆنگ تایبەتمەندی Edge Screenـی بۆ ئاسان بە دەستخستنی ئەپە گرنگەکان بۆ بەکارهێنەران فەراهەمکردووە، بەڵام ئەکرێت خەڵکانێک بەمە بێزاربن و کاریان پێنەکردبێت و پێویستییان پێنەبێت، کەوایە دەیانەوێت ناچالاکی بکەن. دەتوانیت ئەم تایبەتمەندییە ناچالاک بکەیت.

چۆنییەتی ناچالاککردنی Edge Screen

  • ڕێکخستن (Setting) بکەرەوە.
  • بەشی Display بکەرەوە.

  • لە خوارەوەدا Edge Screen بدۆزەرەوە و کرتەی لێبکە.
    کرتە لە دووگمەی چالاککردن و ناچالاککردنی بەشەکە بکە، پاشان ناچالاکی بکە

تاگەکان گالەکسی
بۆچونی تۆ