ئای ئۆ ئێس 10, تشرینی دووه‌م 2017

جیاوازی نێوان ڕوونمای LCD و Amoled

یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی مۆبایل بریتییە لە ڕوونما، ئەو کارانەی لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان ئەنجامدەدرێت سەرجەمیان لەسەر ڕوونما دەتوانیت کاری لەسەری بکەیت. هەموو ڕوونماکان دەکەونە ژێر دوو کۆمەڵەوە کە LCD و ئەمۆلیدە، کە هەردووکیان زۆر جیاوازن. ئەمۆلید لە زۆربەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ بەکارهاتووە لەگەڵ چەندین مۆبایلی دیکەدا، بەڵام LCD لە زۆربەی مۆبایلەکانی ئایفۆندا بەکارهاتووە لەگەڵ چەندین مۆبایلی تر، ئێستا خوێنەری جیاوازییەکانی نێوانیان بە.
ئەمۆلید: ئەمۆلید کورتکراوەیە بۆ (قالبی کارایی ئەندامی ڕۆشنایی بڵاوەپێکەری دایۆدەکان)، ڕوونمایەکە کە لە چەند چینێکی زۆر باریکی پۆلیمەر پێکهاتووە، دەگەشێتەوە کاتێک کارەبای هەنووکەی پیادا تێپەڕدەبێت. دوو سوودی سەرەکی هەیە، یەکەمیان بۆ داڕشتنەکەی و دووەم سوودی ئەوەیە پشتگیری باک لایت ناکات. ئەمۆلید کە پشتگیری باک لایت ناکات لە توانای دایە ڕەنگەکان بە بەرزیی بخوێنێتەوە و وزەیەکی زۆرتر بەکاربهێنێت.
ئێڵ سی دی: ئێڵ سی دی کورتکراوەیە بۆ (ڕوونمایی بلووری شلە) یاخود (پیشاندانی کریستاڵی شلە). ئەم ڕوونمایە زۆر زیاتر بەکارهاتووە لە ئامێرەکان وەک: مۆبایل، تەلەفزیۆن و لاپتۆپ. هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە لە کریستاڵی شل دروستکراوە و پشتگیری باک لایت دەکات، ڕوونمای ئێڵ سی دی ئەوەندە باریک نین وەک ئەمۆلید، چونکە پشتگیری لە باک لایت دەکات ڕەنگەکان بە ڕوونیەکی بەرز نابینرێت، بەڵام سوودی ئێڵ سی دی ئەوەیە کە دەتوانێت ئەو ڕەنگانە سروشتی تر ببینێت وەک لە ئەمۆلید. زاراوەیەکی باو هەیە لەسەر ئێڵ سی دی ئەویش (IPS)ـە کە فراوانییەکی زۆر چاک دروستدەکات بۆ بینین.
هەردوو ڕوونماکە سوود و زیانیان هەیە، ئەمۆلید وزەیەکی زیاتر بەکاردەهێنێت بەڵام زیاتر ڕوونی بینین بۆ ڕەنگی زەردە کە ئەمەش کەمتر زیان بە چاو دەگەیەنێـت، وە ئێڵ سی دی وزەیێکی کەمتر بەکاردەهێنێت بەڵام ڕوونی بینینی زیاتر بە ڕەنگی شینە کە زیان بە چاو دەگەیێنێت بە تایبەت لە شەواندا. ئەستەمە بتوانیت بڵێیت کامەیان باشترە، لێرەدا ئەکەوێتە سەر بەکارهێنەر بەڵام بەشێوەیەکی گشتی له ئێستادا بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ئەمۆلید گونجاوترە.
ئێستا تۆ کامیانت بەلاوە گونجاوترە ئەمۆلید یاخود ئێڵ سی دی؟
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ