ئەندرۆید 10, تشرینی دووه‌م 2017

وەشانێکی نوێی تاقیکاری ئەندرۆید ٨، بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس وەشێندرا

دووەمین وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس ئێستا لە باروودۆخی بڵاوبوونەوەدایە، ئەم وەشانە لەژێر ناوی کۆمەڵەی بنچینەیی G950FXXU1ZQK4 بڵاودەبێتەوە، بۆ بەکارهێنەرانی گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس  لە شانشینە یەکگرتووەکان، پاشان زنجیرە زنجیرە بۆ وڵاتەکانی دیکە دەنێردرێت.

لەگەڵ هاتنی ئەم وەشانەدا، ڕێڕەوی پاراستنی مانگی ڕابردووی لەگەڵدا دەبێت، کۆمەڵێک تایبەتمەندی و گۆڕانکاری نوێ لە دووەمین وەشانی تاقیکاریدا بەردەست دەکرێت، چارەسەرکردنی بنچینەیی ڕووکار و جێگیرکردن بۆ ئامێری Dex Mode کراوە، شێوازێکی نوێتر بۆ کاتژمێرێکی قوفڵی سەر ڕوونما و هەمیشە لەسەر ڕوونما بەردەست خراوە، بەکارهێنەران دەتوانن ڕوونی هاوسەنگی وریاکەرەوەکان بە خواستی خۆیان دەستکاری بکەن، لە لیستی گۆڕانکاریەکاندا ئاماژە بە چارەسەرکردنی چەند تەنێک کێشە و چارەسەرکردنی کراوە.

بەشێوەیەکی گشتی لەم وەشانە تاقیکاریەی سامسۆنگدا، گۆڕانکاری لە بەشی ڕێکخستنەکان و وێنە لەناو وێنە، بەشی وریاکەرەوەکان، چەندین بەشی گرنگی تر گۆڕانکاریان تێدا کراوە، هاوکات لەگەڵ هاتنی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ـدا، وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری Samsung Experience بۆتە وەشانی ٩.٠.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ