10
رەقەکاڵا 14, تشرینی دووه‌م 2017

گالەکسی S9 بە ڕامێکی 4 گێگابایتییەوە لە هەڵسەنگێنەری گیکبێنچدا دەرکەوت

لە زانیارییەکانی چەند مانگێک لەمەوبەر، چەندین زانیاریی دەربارەی زوو بڵاوبوونەوەی گالەکسی ئێس ٩ بڵاوبۆیەوە. پێگەکان ئاماژەیان بەوەدەدا کە کۆمپانیای سامسۆنگ، زووتر لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ دوو بەرهەمەکەی نمایش بکات. هۆکاری پێشخستنی نمایشکردن و زووتر خستنە بازاڕی ئەم بەرهەمانە، دەگەڕێتەوە بۆ خودی کۆمپانیاکە کە لە چاو بەرهەمەکانی پێشووترەوە خواستی قازانجێکی زیاتری بۆ گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پلەس هەیە

دەرکەوتنی گالەکسی ئێس ٩، لە هەڵسەنگێنەری گیکبێنچدا نزیکمان دەکاتەوە لەو زانیارییانەی سەرەوە. بە پێی دەرکەوتنەکە بێت گالەکسی ئێس ٩ ژمارە مۆدێلەکەی SM-G960 دەبێت، ژمارە مۆدێلی گالەکسی ئێس ٩ پلەس SM-G965 دەبێت.

لە دەرکەوتنەکە ئاماژەی پێدراوە کەوا گالەکسی ئێس ٩، خاوەن پرۆسێسەری ئێکسینۆوس ٩٨١٠ـە،  ئەم چیپە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە ئاشکرا کرا. بە پێی هەڵسەنگێنەرەکە بێت، ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایت دەبێت و وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ لەسەر جێگیر کراوە. پێشبینی دەکرێت گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پلەس لە ڕووی تایبەتمەندیەوە لەیەک بچن، بێجگە لە قەبارەی ڕوونماکەیان.

بەپێی پیشە هەمیشەییەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بێت، هەمیشە بەرهەمە نوێیەکانی زنجیرەی ئێس، یان لە کۆتای مانگی ٢ـدا نمایش دەکات، یاخوود لە دەستپێکی مانگی ۳ـدا. بەڵام ئەگەر بە پێی دەنگۆکان بێت ئەم دوو بەرهەمە لە سەرەتای مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٨ـدا نمایش دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ