مۆبایل و تابلێت
24, تشرینی دووهم 2017
داواکاری پێشوەختەی هواوەی مەیت ١٠ پڕۆ لە ڕۆژئاوای ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

هواوەی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و پەل هاویشتنی زیاتر لە وڵاتانی رۆژئاوا. هواوەی مەیت ١٠ پڕۆ لە داواکاری پێشوەختەدا زیاد لە ۲ هێندەی بڕی پێشبینیکراوی لێ فرۆشراوە، هواوەی دەڵێت ژمارە پێوانەییەکانی داواکاری پێشوەختەی مۆبایلی شکاندووە لە ڕۆژئاوای ئەوروپا.
مۆبایلەکە لە ڕۆژی ١٦ی مانگی پێشوو ڕاگەیەندرا و دوای مانگێک لە شانشینی یەکگرتوو بەردەستبوو بە نرخی ٧٧٠ پاوەند، ئێستاش نرخی دابەزیوە بۆ ٧٠٠ پاوەند، لە ماوەی پێشوودا خەڵکێکی زۆر مۆبایلەکەیان کڕیوە.
مۆبایلەکە لە چینیش بەردەستە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە ناوچەی زیاتر بەردەست دەبێت، چەند ڕۆژێکە داواکاری پێشوەختەی مەیت ١٠ و مەیت ١٠ پڕۆ لە عێڕاق و کوردستانیش دەستی پێکردووە و کۆمەڵێک دیاری بەنرخیشی لەخۆگرتووە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.