ئەندرۆید
3, کانوونی یەکەم 2017
کامێرای DxO One بۆ مۆبایله کارکردووه‌کانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید نمایشکرا

کۆمپانیای DxO ٢ ساڵ(ساڵی ٢٠١٥) به‌ر له ئێستا کامێرایه‌کی پێوهلکێنهری به ناوی DxO One بڵاوکرده‌وه، له مانگی ١٠ـی ئه‌مساڵدا هه‌واڵه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد کۆمپانیای DxO به نیازه هه‌مان کامێرا بۆ مۆبایله کارکردووه‌کانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید بڵاوبکاته‌وه. 
له ١ـی مانگی ١٢ـی ئه‌مساڵدا کۆمپانیای DxO کامێرا پێوه لێکێنهرهکهی بۆ مۆبایله کارکردووه‌کانی سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید نمایشکرد. کامێراکه خاوه‌نی ١ هه‌سته‌وه‌ره به فراوانی ٢٠ مێگاپێکسڵ، به تیره‌ی چاوی f/1.8، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و مۆبایلانه کار ده‌کات که ده‌رچه‌کانیان له جۆری USB-Cـه.

کامێراکه ته‌نها به ۱ جار بارگاوییکردنه‌وه‌ی ده‌توانێت ٢٠٠ وێنه‌ی پێ تۆمار بکه‌یت، هه‌رچه‌نده تاوه‌کو ئێستا به ته‌واوی زانیاری ده‌رباره‌ی توانستی پاتریکامێراکه به‌رده‌ست نییه. کێشی کامێراکه ته‌نها ١٠٨ گرامه، کۆمپانیای DxO گرەنتی ده‌دات که کامێراکه له توانایدایه وێنه‌یه‌کی جوانتر له چاو کامێرای هه‌ر مۆبایلێکی تردا تۆمار بکات به‌تایبه‌ت له ڕۆژ و جێگا تاریکه‌کاندا.
نرخی کامێراکه ٤٩٩ دۆلارە، له‌گه‌ڵ داواکردنی کڕینی کامێراکه‌دا دوو دیاریشت له‌گه‌ڵیدا پێده‌گات:
- دیاری یه‌که‌م: ئه‌پی DxO Photo Lab که له بنه‌ڕه‌تدا نرخی ١٩٩ دۆلارە، بۆ جوانکاری کردنی وێنه‌کان به‌کاردێت.
- دیاری دووه‌م: چوارچێوه‌یه‌ک که کامێراکه وا لێده‌کات دژه ئاو بێت تاوه‌کو قوڵایی ٤٥ مه‌تر، له بنه‌ڕه‌تدا چوارچێوه‌که نرخی ٥٩ دۆلاره.