10
ئەندرۆید 5, كانونی یه‌كه‌م 2017

سبەی وەشانی (Android Oreo (Go Edition بە شێوەیەکی فەرمی بڵاوده‌بێته‌وه‌


بۆ دووەمین جار کۆمپانیای گووگڵ، بە فەرمی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ (چاپکراوی گۆو) نمایش کرد، کە پێشتر بە بەناوی ئەندرۆید گۆوە ناسێنراو بوو.

ئەم وەشانە تایبەتە تایبەتکراوە بەو مۆبایلانەی کە خاوەنی کەمترین تایبەتمەندین واتە ئاست نزمن، ئەم وەشانە بە کەمترین ڕێژەی بیرگەی ناوەکی و ڕام و بەکارهێنانی زانیارییەکان، کارووبارەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.

ئەم وەشانە خاوەن ۳ تایبەتمەندیی جیاوازە کە جیایی دەکاتەوە لە وەشانە بنەڕەتیەکەی:

  • خاوەنی سیستەمێکی سادەیە.
  • ئەپە بنچینەییەکانی سیستەم بە شێوەیەکی جیاواتز لەسەری بنیات نراوە.
  • وەشانی کۆگای گووگڵ پلەی بۆ چاکسازی کراوە، کێشی ئەپەکان کەمی کردووە.

وەشانی چاپکراوی گۆو، بە شێوەیەکی خێرا بنیادنراوە بۆ ڕەقەکاڵا ئاست نزمەکان، لە چاکسازیەکانی ئەم وەشانەدا لە توانایدایە %١٥ خێراتر ئەپەکان بکاتەوە، ۲ هێندە زیاتر بۆشایی بیرگەی ناوەکی بەردەست دەخات، بە ڕێژەی %٥٠ کێشی ئەپەکان کەم دەکاتەوە، پارێزەری زانیارییەکانی تێدا جێگیرکراوە، بەکارهێنەر دەتوانێت کۆنترۆڵی هەموو ئەپانە بکات کە لە پاشبنەمای مۆبایلەکەیە کار دەکەن.

هەریەک لە ئەپە بنچینەییەکانی گووگڵی لەسەر بنیادنراوە، هەروەکو ئەپەکانی (Google Go, Google Assistant Go, YouTube Go, Google Maps Go, Gmail Go, Gboard, Google Play, Chrome, وه Files Go app by Google)، هەریەکێکیش لە ئەپەکان چاکسازی تێدا ئەنجامدراوە تا کەمترین بیرگەی ناوەکی داگیر بکەن و کەمترین زانیاریەکان بەکاربهێنن.

لە کۆتایشدا ئەپی کۆگای گووگڵ پلەی هاوشێوەی ئەپەکانی سەرەوە چاکسازی تێدا ئەنجامدراوە، دەتوانیت ئەو ئەپانەی کە چاکسازیان تێدا ئەنجامدراوە لە بەشێکی تایبەتی کۆگای گووگڵ پلەیدا بدۆزیتەوە، ئەپەکان کەمترین زانیاری بەکاربهێنن و قەبارەشیان کەمترە.

ئەندرۆید ئۆریۆ (چاپکراوی گۆو) سبەی بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ وەشانی فەرمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ـدا ڕادەگەیەنرێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو مۆبایلانەی کە بەم سیستەم(وەشان)ەوە کار دەکەن، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست دەبن بە هەرزانترین نرخ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ