هواوەی
8, کانوونی یەکەم 2017
تاوه‌کو ئێستا زیاتر له ٢٠ ملیۆن مۆبایل له زنجیره‌ی هواوەی نۆڤا ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراون
دوێنێ کۆمپانیای هواوه‌ی له چین نوێترین نه‌وه‌ی زنجیره‌ی نۆڤای نمایش کرد، له ژێر ناوی هواوەی نۆڤا ٢ ئێس که به سێیه‌مین نه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره‌یه دێته هه‌ژمار.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی ٦ـی ئه‌مساڵدا کۆمپانیایه‌که دووه‌مین نه‌وه‌ی له‌و زنجیره‌یه نمایش کرد، ساڵی ڕابردووش یه‌که‌مین نه‌وه‌یان به ناوی هواوه‌ی نۆڤا بڵاوکرده‌وه، خێزانی نۆڤا زیاتر بۆ کڕیاره گه‌نجه‌کانی مۆبایله زیره‌که‌کانی کۆمپانیای هواوه‌ی دروستکراوه، جیاوازه له هه‌ریه‌ک له زنجیره‌کانی (پی، مه‌یت، ئۆنه‌ر)، له ڕووی نرخیشه‌وه له هه‌ریه‌ک له‌و سێ زنجیره‌یه هه‌رزانتره.

له میانه‌ی کۆنگره‌ی نمایش‌کردنی هواوه‌ی نۆڤا ٢ ئێسدا ده‌رباره‌ی فرۆشی یه‌که‌م نه‌وه‌کانی زنجیره‌ی هواوه‌ی نۆڤا دوان، کۆمپانیای هواوه‌ی ڕایگه‌یاند که تاوه‌کو ئێستا زیاتر له ٢٠ ملیۆن مۆبایلیان له نه‌وه‌کانی زنجیره‌ی نۆڤا فرۆشتووه، به واتایه‌کی تر تاوه‌کو ئێستا زیاتر له ٢٠ ملیۆن مۆبایلیان له‌و زنجیره‌یه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کردووه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی ئێجگار زۆره که زۆربه‌ی کۆمپانیایه‌کان له‌ماوه‌ی ٥ پێنج ساڵیش‌دا ناتوانن هێنده‌ی زنجیره‌ی هواوی نۆڤا بفرۆشن.
ڕه‌نگه پرسیاری ئەوەت لا درووشت بێت کە چی وا ده‌کات فرۆشی مۆبایله‌که به‌و ڕێژه زۆره گه‌شتبێت له‌و ماوه که‌مه‌دا؟
– وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیه ئاست به‌رزه و نرخه که‌مه‌که‌ی مۆبایله‌کانی ئه‌و زنجیره‌یه‌دا بۆ ده‌رده‌که‌وێت.

کورته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هواوه‌ی نۆڤا:
ڕوونما: ٥ ئینج به ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ.
چیپ(پڕۆسێسه‌ر): سناپدراگۆن ٦٢٥.
ڕام: ٣ گێگابایت.
بیرگه‌ی ناوه‌کی: ٣٢ گێگابایت.
کامێرا: پێشه‌وه به فراوانی ٨ مێگاپێکسڵ، دواوه‌ی به فراوانی ١٢ مێگاپێکسڵ.
توانستی پاتری: ٣٠٢٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێرێک.
ده‌رچه‌ی بارگاوی که‌ره‌وه: USB جۆری C.
نرخ: ٣١٧ دۆلار.
کورته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هواوه‌ی نۆڤا ٢:
ڕوونما: ٥ ئینج به ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ.
چیپ(پڕۆسێسه‌ر): کیرین ٦٥٩.
ڕام: ٤ گێگابایت.
بیرگه‌ی ناوه‌کی: ٦٤ گێگابایت.
کامێرا: پێشه‌وه به فراوانی ٢٠ مێگاپێکسڵ، دواوه‌ی به فراوانی ١٢ به ٨ مێگاپێکسڵ.
توانستی پاتری: ٢٩٥٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێرێک.
ده‌رچه‌ی بارگاوی که‌ره‌وه: USB جۆری C.
نرخ: ٣٧٧ دۆلار.
درێژه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هواوه‌ی نۆڤا ٢:
کرته لێره بکه