سیدیا 8, كانونی یه‌كه‌م 2017

ڕێنمایی و هەواڵی جەیلبرەیکی وەشانی 10.3 تا وەشانی 11 یان بەرزتر

زۆربەی هەرەزۆری بەکارهێنەرانی ئامێرە هۆشمەندەکانی ئەپڵ و هەوادارانی سیدیا پرسیاری ئەوە دەکەن، ئایا دەتوانم ئایفۆن یان ئایپاد جەیلبرەیک بکەم لە وەشانی ۱۰.۳ بەرزتر یان وەشانی ۱۱ بەرزتر؟ لەم بابەتە وەڵامی ئەم پرسیارە بە تەواوی وەردەگریت.
ئامڕازی جەیلبرەیک لە دوای وەشانی ۹.۰.۲ تا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کە پشتگیری تەواو بکات لە ئامێرەکەت بۆ پڕۆسەی جەیلبرەیک بەردەست نەبووە، هەر وەک دەزانین ئەپڵ لە دوای بڵاوکردنەوەی وەشانی ۹.۳ بەرزتر ئامڕازی جەیلبرەیک کە لە لایەن تیمی (پانگو) بڵاو کرایەوە لە ڕێگای هەژمارێکەوە کە لەسەر ئامێرەکەت دادەمەزرا دەتوانیت جەیلبرەیکی ئامێرەکەت بکەیت. هەرچەندە جەیلبرەیکی ئەم وەشانە ڕێک و پێک بوو، بەڵام لەگەڵ کوژانەوە و داگیرساندنەوەی ئامێرەکە ڕاستەوخۆ جەیلبرەیک لە کار دەکەوت، بەڵام ئامڕازی سیدیا بە پارێزراوی دەمایەوە. پڕۆسەی جەیلبرەیک لە دوای وەشانی ۹.۳.۳ وەستا تا وەشانی ۱۰.۲ بەڵام لە وەشانی ۱۰.۲ـدا دوای چاوەڕوانییەکی زۆر یەکێک لە هاککەر و گەشەپێدەری تیمی (پانگو) کە ناوەکەی بریتی بوو لە (Luca Todesco) هەستا بە جەیلبرەیککردنی وەشانی ۱۰ تا وەشانی ۱۰.۲، هەرچەندە ئەم جەیلبرەیکە لە ڕێگای دامەزراندنی ئەپێک بەهۆی هەژمارەوە دادەمەزرا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ژێر باری تاقیکارییدا مایەوە و گەشەپێدەری ناوبراو گرنگی زیاتری بەم ئامڕازە نەدا و ناوی ئامڕازەکەشی بریتی بوو لە (Yalu Jailbreak)، هەروەها ئامڕازی جەیلبرەیکی وەشانی ۱۰ تا ۱۰.۲ لەم ماڵپەڕە بەردەستە بە وەشانی ۷ـی تاقیکاریی.

دواتر تیمی (Phoinex) هەستا بە بڵاوکردنەوەی جەیلبرەیکی ڕێکوپێک بۆ ئامێرە ۳۲ بیتەکانی ئەپڵ لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا  ماڵپەڕی سەرەکی کە پشتگیری لە ئامێرەکانی (iPad  (2/3,iPad mini, iPhone 4s, iPod 5g: A5,iPad 4, iPhone 5/5c: A6 دەکات بۆ هەردوو وەشانی ۹.۳.٤ و ۹.۳.٥، هەروەها تیمەکە لە هەوڵی گەورەکردنی ئامڕازی جەیلبرەیکدایە بۆ باشتر کردن و پشتگیری کردن لە ئامێرەکانی ٦٤ بیت.

دوای بڵاوبوونەوەی وەشانی ۱۰.۳ و وەشانی ۱۱، ئامڕازی جەلیبرەیکی Saigon بۆ سەرجەم ئامێرە ٦٤ بیتەکان  تەنها بۆ وەشانی ۱۰.۲.۱ بڵاوکرایەوە، کە بەهۆی ئەپی Xcode لەسەری کۆمپیوتەری ماک تۆ ئەتوانی وەشانی ۱۰.۲.۱ بکەیت بە ئەپێک و دواتر لەسەر ئامێرەکەت دایبمەزرێنیت بۆ پڕۆسەی جەیلبرەیک، هەرچەندە ئامڕازی ئەم جەیلبرەیکەش نا ڕێک و پێکە بەڵام لە لایەن گەشپێدەرەکەیەوە بەردەوام گەشەی پێدەدرێت. دەتوانیت لە ماڵپەڕی سەرەکی دا ماڵپەڕی سەرەکی پڕۆژەکە دابگریت و پڕۆسەی جەیلبرەیک بۆ وەشانی ۱۰.۲.۱ ئەنجام بدەیت.

بڵاوبوونەوەی هەردوو ئامێری نوێی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ۱۰ لەگەڵ وەشانی ۱۱ بەکارهێنەرێکی زۆری لە چاوەڕوانی جەیلبرەیکدا هێشتوەتەوە، هەروەها زۆرێک لە بەکارهێنەران لە چاوەڕوانی جەیلبرەیک دبا ئامێرەکانیان لەوەشانی ۱۰.۳ دا هێشتوەتەوە یان گۆڕانکاری لەوەشانەکانیان ناکەن لە چاوەڕوانی جەیلبرەیکدا، بەڵام لەگەڵ تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی ئاگاداری سەرجەم هەواڵە نوێیەکان دەبیت.

تیمی Keen Lab یەکەم ڤیدیۆی ئاشکرا کرد کە جەیلبرەیکی وەشانی ۱۰.۲.۱ تا وەشانی ۱۱ کردووە، ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو، بەڵام دەرنەکەوت ئایائامڕازی ئەم جەیلبرەیکە بڵاو دەکرێتەوە یان نا، دوای ئەوە ئەپڵ ۳ وەشانی ۱۱.۰.۱ و ۱۱.۰.۲ و ۱۱.۰.۳ی بە دوای یەکدا بڵاوکردەوە و کرداری گەڕانەوەی بۆ وەشانی ۱۰ی بە تەواوی ڕاگرت. بەڵام دوای کۆمەڵە چارەسەرێک بۆ ئەم وەشانانە هەستا بە بڵاوکردنەوەی وەشانی ۱۱.۱ و ۱۱.۱.۱ و ۱۱.۱.۲. تیمی KeenLab جارێکی تر یەکەم ئامڕازس جەیلبرەیکی لەسەر ئامێری ئایفۆن ۱۰  لە وەشانی ۱۱.۱.۱ دا ئاشکرا کرد، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی وەشانی ۱۱.۱.۲ هەرسێ سۆرس – Sourceـی بنچینەی سیدیا کە بریتی بوون لە ZodTTD و MacCiTi و ModMyi ئەرشیف کران لە سیدیا و کارو چالاکیەکانیان ڕاگرت، وە ئەرشیفی هەرسێ سۆرسەکەش لە سۆرسی BigBoss دا کۆکرانەوەو بڵاو کرانەوە کە ئەمە هەواڵێک بوو بۆ دواکەوتنی سیدیا. ڕاستەوخۆ دوای ئەم هەواڵە تیمی Ian Beer هەستا بە بڵاوکردنەوەی ئێکسپلۆیتی وەشانی ۱۰.۲.۱ بە تەواوی، هەر بەمە نەوەستا لە ٥ی ئەم مانگە دا هەواڵی بڵاوکردنەوەی ئێکسپلۆیتی بۆ وەشانی ۱۱.۱.۲ بڵاو کردەوە.

لێرەدا بۆ پڕۆسەی ئەم جەیلبرەیک لە لایەن Luca Todesco و KeenLab گەشەی پێ دەدرێت و جەیلبرەیکی ڕێک و پێک لە ماوەیەکی کەم دا بۆ وەشانی ۱۱.۱.۲ بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە تۆی بەکارهێنەر ئەگەر چاوەڕوانی ئامڕازی جەیلبرەیک و ئەپی سیدیا دەکەیت ئەوا وەشانی ئامێرەکەت لە وەشانی ۱۱.۱.۲ دا بهێڵەوە و ئەگەر بەرزترت کردوەتەوە یان وەشانەکەت نزمترە ئەوا بە زووترین کات وەشانەکەت بگۆڕە بۆ وەشانی ۱۱.۱.۲ بەر لەوەی ئەپڵ گەڕانەوە بۆ ئەم وەشانە بوەستێنێت، ئەتوانی وەشانی پێویست بۆ ئامێرەکەت لێرە دابگریت کرتە بکە.

بۆچونی تۆ