10
هەواڵ 30, ته‌مموز 2012

|بەپەلە| کۆمەڵێک سەرچاوە کۆنگرەی ١٢ی ئەیلولی ئەپڵیان بۆ ڕاگەیاندنی ئایفۆن 5 دوپات کردەوە!

پێگەی iMore تایبەت بە هەواڵی ئامێرەکانی ئەپڵ دوێنی لە هەواڵێکیاندا دوپاتی بەرواری کۆنگرەی ١٢ی ئەیلولی ئەپڵیان کردەووە وئەمە هەرچەندە ئەم بەروارە بەبەراورد لەگەڵ ساڵێ پار زوویە بەلام سەرچاوەکانی هەواڵ کەڵەکەیان کردووە وهەموویان جەخت لەسەر بەروارەکە دەکەنەوە. لە ناو ئەم پێگانەی کە ئەم هەواڵە پشت ڕاست دەکەنەوە پێگەی بەناوبانگی AllThingsDـیە وئەندامێکیان بەناوی John Paczkowski دێتە گۆ ودوپاتی دەکاتەوە کە ئەپڵ سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ کۆنگرەی ١٢ی مانگی ٩ بەڵام دیار نییە چ ئامێرێک ڕادەگەینن ئەمە لەکاتێکدا مێژوو دەڵێت لەوانەیە ئەوان وەشانێکی تری ئایفۆن ڕابگەینن کە پێشبینی دەکرێت ناوی بنێن ئایفۆن ٥.

سەرچاوە AllthingsD, iMore, Downloadblog

تۆ پشبینی چی دەکەیت لەخوارەوە بە کۆمێنت سەرەنجی خۆت بنوسە؟

بۆچونی تۆ