ئەپ و نەرمەکاڵا
13, کانوونی یەکەم 2017
ئینستەگرام نوێترین زیادکراوی خۆی ئاشکراکرد

ئینستەگرام کە فەیسبووک خاوەندارێتی دەکات بەشێکی دیکەی بۆ ئەپەکەی زیادکرد ئەویش توانای شوێنکەوتنی (Follow)ــی هاشتاگەکان بکەیت و ئاگاداری هەموو ئەو بڵاوکراوانە بیت کە لەژێر ئەو هاشتاگەی شوێنی کەوتویت و بیان بینیت و سەرنجی و تێڕوانینی خۆت لەسەری دەرببڕی.

کۆمپانیای ئینستەگرام لە جریوەیەکدا لە تۆڕی تویتەر ئەمەی خستە ڕوو ” ئێمە توانایەکی نوێتان پێدەناسێنین ئەویش ئەوەیە کە بەکارهێنەر لەمەودوا توانای شوێن کەوتنی هاشتاگەکانی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت هەر ڤیدیۆ و وێنەیەک کە بڵاوکراوەتەوە بینەریبن، ئێمە کاردەکەین بۆ ئاسوودەکردنی هەموو بەکارهێنەرانمان “
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!