ئەپ و نەرمەکاڵا
15, كانونی یهكهم 2017
چۆنیەتی ڕاگرتنی کاتیی و سڕینەوەی هەمیشەیی هەژماری فەیسبوک

سڕینەوەی هەژماری فەیسبووک بۆ هەندێکمان بوەتە پێداویستییەک بە جۆرێک هەندێک لە ئێمە چەندین هەژمارمان هەیە کە کێشەی هەیە و دەمانەوێت بیسڕینەوە.
سڕینەوەی هەژماری فەیسبووک بە هەمیشەیی
- یەکێک لە وێبگەڕ(بڕاوزەر)ـەکانی ناو مۆبایلەکەت بکەوە.
ئەم بەستەرە بکەرەوە کرتە بکە.
- لە دوای كردنەوەی بەستەرەکەی سەرەوە، ناوی بەکارهێنەر (ئیمەیڵ یاخود ژمارەی مۆبایل) لە بەشی سەرەوە بنوسە و وشەی نهێنی لە بەشی خوارەوە بنوسە.
- پاشان پێویستە ماوەی ۱٤ ڕۆژ ئەو هەژمارەی فەیسبوکەی کە داتناوە بۆ سڕینەوە نەکرێتەوە.
- لە دوای تەواوبوونی ۱٤ ڕۆژەکە هەژمارەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەسڕێتەوە.
ڕاگرتنی هەژماری فەیسبووک بە شێوەیەکی کاتی
- هەژماری فەیسبووکەکەت لە ئەپی فەیسبووک بکەوە.
- دواتر بچۆ بەشی Setting.
- پاشان بەشی Account Setting.
- دواتر General.
- لە خوارەوەی هەموو بابەتەکان بەشی Manage Account دەکەینەوە.
- پاشان Deactivate دەکەینەوە.
- لە دوای ئەو هەنگاوە This is temporary.i’ll be back هەڵدەبژێرین و هەروەها ژمارەی ئەو ڕۆژانەی بۆ دیاری دەکەین کە لەدوای تەواوبوونی ئەو ڕۆژانە بە شێوەیەکی خۆکارانە(ئۆتۆماتیکی) هەژمارەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.