هواوەی
18, كانونی یهكهم 2017
مۆبایلی Huwaei Enjoy 7S بە فەرمی نمایش کرا

۷ ڕۆژ دوای ئەوەی مۆبایلی هواوەی Enjoy 7S لە ڕێگەپێدانی کەلوپەلەکانی TENAA دەرکەوت، ئەمڕۆ بە فەرمی نمایش کرا.
مۆبایلە ئاست مامناوەندەکەی هواوەی هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر)ی کیرین ٦٥٩ و دوانە کامێراییە، وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری مۆبایلەکەش EMUI 8.0ـە کە سەرچاوە وەرگیراوی ئەندرۆید ئۆریۆیە.
مۆبایلی هواوەی Enjoy 7S قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٦٥ ئینچە بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ و تێڕوانینی تەواوەتی(بێ لێوار)، بەهۆی ڕوونما گەورەکەیەوە پەنجەمۆری مۆبایلەکە لە دواوەی مۆبایلەکەدا جێگیر کراوە.
پڕۆسێسەری سەرەکی چیپەکە خاوەنی ٨ ناوکە کە خێراییەکەی ٢.٣٦ گێگاهێرتزە، پڕۆسێسەری گرافیکی Mali T830 MP2 تێدا جێگیر کراوە. مۆبایلەکە بە ۲ جۆر ئاست بەردەستە، ئاستی یەکەمیان ڕامەکەی ٣ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایتە، ئاستی دووەمیان ڕامەکەی ٤ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایتە.
فراوانیی کامێرای دواوەی ١٣ مێگاپێکسڵ بە ٢ مێگاپێکسە، دووەم هاوێنەیان دەبێتە یارمەتیدەر لە پاشبنەمای دروستکراوی تەڵخدا بۆ هونەری وێنەکان، فراوانیی کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵە.
توانستی پاتریەکەی هەڵگری پاتریەکی ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک ـە و پشتیوانیی تایبەتمەندیی لە بارگاوی کەرەوەی خێرا(SuperCharge) دەکات.
مۆبایلەکە لە هەر یەک لە ڕەنگەکانی (ڕەش و شین و ئاڵتوونی و گوڵەباخی ئاڵتوونی)دا بەردەست دەبێت، نرخی ئاستی یەکەمیان کە ڕامەکەی ٣ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایتە بریتیە لە ٢٢٦ دۆلار، نرخی ئاستی دووەمیان کە ڕامەکەی ٤ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایتە بریتیە لە ٢٥٦ دۆلار.
وابڕیارە لە ٢٢ـی ئەم مانگەدا فرۆشی دەست پێبکات.
