بابەتی گرینگ
25, كانونی یهكهم 2017
ئەنجامی دابەشکردنی خەڵاتەکانی EHA Community کە گەورەترین هەڵسەنگاندنە بۆ ساڵی ٢٠١٧

لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەر ساڵێکدا لە کۆمەڵێک دەزگا و لە بۆنەی تایبەتدا باشترین بەرهەمە تەکنەلۆژیایەکانی ساڵ دیاری دەکرێت، لە ئەنجامی دابەشکردنی خەڵاتەکانی کۆمەڵگەی ڕەقەکاڵای ئەوروپا(EHA Community)، باشترین ڕەقەکاڵاکانی ئەم ساڵ دیار کران لە ئەوروپادا، هەندێک لە خەڵاتەکان بۆ خودی ڕەقەکاڵان بوون، هەندێکی تریان بۆ ئەو ئامێرە تەکنەلۆژییانە بوو کە خاوەنی باشترین ڕەقەکاڵا بوو.
هەڵبژاردنەکە لەسەر بنەمای دەنگدان، و پێداچوونەوە و بابەتی تایبەت دیاریکرابوون، ناوی پێکەگەکانیش لە خوارەوە هاتووە، کە بە شێوەییەکی گشتی دەنگدانەکانە گەیشتووە بە ٢٠ ملیۆن کەس وەک باشترین ڕاپرسی هەژمار دەکرێت، ناوی پێگەکان:
GEEKNETIC (ئیسپانیا)
HardwareLuxx (ئەڵمانیا )
Hardware.Info (هۆڵندا)
SweClockers (سوید)
Hardware Upgrade (ئیتاڵیا)
KitGuru (شانشینە یەکگرتووەکان)
Lab 501 (ڕۆمانیا)
PurePC (پۆلندا)
Cowcotland (فەرەنسا)
دەتوانن لەسەر وێنەکان ئەنجامی باشترینەکانی ساڵ ببینن، کە بەڕێژەیەکی زۆر هەردوو گەورە کۆمپانیای سامسۆنگ و ئەیسوس زۆرترین خەڵاتیان وەرگرتووە.






































