10
هەواڵ 30, كانونی یه‌كه‌م 2017

بەڕێوبەری فرۆشی مۆبایلەکانی هواوەی لە لایەن پۆلیسی چینەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی چین بەڕێوەبەری فرۆشی مۆبایلەکانی هواوەی بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل دەستگیر دەکات، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتەکەی (تینگ هونگ فی) دەستی پێکردووە.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، بڵاوکرایەوە کە بەڕێوبەری فرۆشی مۆبایلەکانی هواوەی بەهۆکاری بەرتیل دان دەستگیر کرا و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لەسەر باسەکەی بەردەوامی هەیە، کۆمپانیای هواوەیش کە سێیەمین وەبەرهێنەری مۆبایلە زیرەکەکانە لە جیهاندا، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەلایەن هواوەیە لەسەر ئەم باسە بڵاونەکراوەتەوە.

کۆمپانیای هواوەیش لە وەڵامدا باسیان لەوە کردوو:

کە دەسەڵاتدارانی پەیوەست بەو باسەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن، کۆمپانیایەکەش بە جدی کارەکانی بەڕێوە دەبات، بە هیچ جۆرێک گەندەڵی قبوڵ ناکەن.

لە ئێستادا تەنها پێویستە چاوەڕێی وەڵامی لێکۆڵینەوە بین لەسەر تۆمەتەکە و بڵاوبوونەوەی زانیاریی زیاتر لەسەریی لەلایەن کۆمپانیای هواوەییەوە.

سەرچاوە :
تاگەکان هواوەی
بۆچونی تۆ