10
ئەندرۆید 1, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

ئەندرۆید توانی پێش ویندۆز بکەوێت و زۆرترین ڕێژەی بازاڕەکانی جیهان بۆ خۆی قۆرغ بکات

بەپێی نوێترین ئاماری Statcounter بێت، سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید توانیویەتی پێش ویندۆز بکەوێت و ببێتە گەورەترین سیستەمی وەگەڕخەر لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٧، بەپێی ئامارەکە بێت سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید توانیویەتی بەڕێژەی %٣٨.٩٧ لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوبێتەوە(بازاڕەکانی جیهان قۆرغ بکات)، بتوانیت پلەی یەکەم قۆڕغ بکات دوابەدوای ئەویش ویندۆز دێت بە %٣٧.٧ توانیویەتی لە پلەی دووەمدا جێگیر ببێت.

هەردوو IOS و OS X توانیویانە پلەکانی سێیەم و چوارەم بۆخۆیان جێگیر بکەن کە بە ڕێژەی %١٣.١٨ و %٥.٢٤ بووە، لینوکسیش لە پلەی پێنجەمدا دێت بەهەموو دابەشکراوەکانیانەوە توانیویەتی %٠.٧٦ قۆڕغی بازاڕەکانی جیهان بکات.

بەگوێرەی بازاڕەکانی هیندستان بێت، ئامێرەکانی ئەندرۆید %٦٣.٣٤ـی ئەو بازاڕەیان داگیرکردووە، کە گەر بیکەینە سێ بەشە ئاوا دوو بەشی بەر ئەندرۆید دەکەوێت ، دوای ئەویش ویندۆز دێت بە %١٨.٦٧، کە لە ٥ بەشدا کەمتر لە یەک بەشی بەردەکەوێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ