10
لینوکس 8, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

دامەزراندنی نەرمەکاڵای CUPS لە لینوکس بۆ چاپکردن

CUPS کورتکراوەی  Common UNIX Printing System کە لە سیستەمەکانی هاوشێوەی یونیکس(ماک – لینوکس و BSD) بۆ چاپکردن سوودی لێوەردەگیرێت. زۆرترین دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس ئەم نەرمەکاڵایەیان بۆ چاپکردنی دۆکیومینتەکان لەسەرە بەڵام کاتێک کار لە سەر سێرڤەر دەکەن یان لە شوێنێک کە ئەم نەرمەکاڵایە لە سەر دابەشکراوەکەتان نەبێت، دەتوانن بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئەم نەرمەکاڵایە دامەزرێنن.

بۆ دامەزراندن CUPS سەرەتا دەبێت دڵنیا بن کە پەیوەندیتان هەیە بە ئینتەرنێتەوە ئینجا لە دابەشکراوەی ئوبونتو ئەم فەرمانە بنووسن:

[su_note note_color=”#fbfbfb” text_color=”#000000″ radius=”5″]sudo apt-get install cups $ [/su_note]

پاش دامەزراندنی CUPS، ئێستا دەبێت نەرمەکاڵاکە وەگرخەین و بەرێوەی ببەین  و لەترمیناڵ ئەم فەرمانە دەنووسین:

[su_note note_color=”#fbfbfb” text_color=”#000000″ radius=”5″]sudo /etc/init.d/cups start $[/su_note]

بۆ Restart کردنی نەرمەکاڵاکە دەبێت لەم فەرمانە سوود بگرین:

[su_note note_color=”#fbfbfb” text_color=”#000000″ radius=”5″]sudo /etc/init.d/cups restart $[/su_note]

بۆ ئەوە کە بزانین نەرمەکاڵاکە بە باشی کار دەکات دەبێت ئەم فەرمانە بنووسین:

[su_note note_color=”#fbfbfb” text_color=”#000000″ radius=”5″]sudo /etc/init.d/cups status $[/su_note]

بۆ وەستاندنی نەرمەکاڵاکە دەبێت لەم فەرمانە سوود بگرین:

[su_note note_color=”#fbfbfb” text_color=”#000000″ radius=”5″]sudo /etc/init.d/cups stop $[/su_note]

کاتێک دەتانەوێت نەرمەکاڵاکە لە کاتی بووت بوونی سیستەمەکەتان بێتە سەر لەم فەرمانە سوود بگرن:

[su_note note_color=”#fbfbfb” text_color=”#000000″ radius=”5″]sudo update-rc.d cups enable $[/su_note]

کاتێک دەتانەوێت لە کاتی بووت کردنی سیستەمەکەتان، چاپکەر نەکەوێتە کار دەبێت ئەم فەرمانە بنووسن لە تێرمیناڵ‌:

[su_note note_color=”#fbfbfb” text_color=”#000000″ radius=”5″] sudo update-rc.d cups disable $[/su_note]

زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بە شێوازی گرافیکیی و پێشگریمان وێنۆچکەیەک(Icon) لە بەشی ڕێکخستنەکانی سیستەم هەیە کە توانای بەڕێوەبردنی چاپکەرەکەیان/پرێنتەرەکانیان بۆ دابینکراوە. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن
بڕۆنە بەشی System Settings  پاشان لە سەر دووگمەی Printer کرتە بکەن. بۆ وێنە لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری بەم شێوازەیە:

بۆچونی تۆ