بابەتی گرینگ 10, كانونی دووه‌م 2018

لە مانگی داهاتوودا Galaxy S9 ڕادەگەیەنرێت

لە لایەن سامسۆنگەوە گالەکسی S9 کەی نمایش دەکرێت؟ لە کۆتاییدا زانیاری دروست و فەرمیمان هەیە. لە وەڵامێکی Dj Koh سەرۆکی لیژنەی دابەشکراوەکانی مۆبایلەکانی سامسۆنگ بۆ پرسیارێکی پێگەی ئەندرۆید Pit ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکە لە مانگی داهاتوو و کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل بۆ ساڵی ۲۰۱٨ پشتڕاست کراوەتەوە. بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو، مۆبایلەکانی زنجیرەی Sـی کۆمپانیای سامسۆنگ هەمیشە لە ڕووداوی کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل نمایش دەکرێن.

بە پشتبەستن بە بەروارەکانی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی پێشووتری گالەکسی Sـی سامسۆنگ، تا ڕێژەیەک ڕۆژی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەش دەزانین کە لە نزیک کۆتاییەکانی مانگی داهاتووە. لە ڕاپۆرتێکی پێشووی ماڵپەڕی Korean News کاتی ئاشکرا کردنی گالەکسی ئێس ۹ هەیە و کاتەکەش ڕۆژی ۲۷ـی مانگی ۲ـی ساڵی ۲۰۱٨ـیە، کە لە کۆنگرەکانی جیهانیی مۆبایل شان بە شانی کۆمپانیا گەورەکان دەبێت کە لە ڕۆژی ۲٦ـی هەمان مانگ دەست پێدەکات.

هەروەک چاوەڕوانیی هەمیشەیی ئارەزوومەندانی بەرهەمەکانی سامسۆنگ، ئێستاش بە تامەزرۆییەوە لەم کۆنگرەیە دەڕوانن، کە چاوەڕێ دەکەن کۆمپانیاکەیان تایبەتمەندی نوێ و نایابی بۆیان هەبێت. پێدەچێت فرۆشی ئەم مۆبایلە هاوشێوەی مۆبایلەکانی تری سامسۆنگ زۆر بێت. لەو کاتەوەی کە مۆبایلەکانی زنجیرەی S نمایش دەکرێت، خەڵک بە پێشوازییەکی زۆرەوە و لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین خواستیان بۆ مۆبایلەکان تۆمار کردووە، لەوانەش مۆبایلەکانی ئێس ٨ و ئێس ۷ کە زۆرترین ئاستی فرۆشتنیان تۆمارکردووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ