ئەندرۆید 19, كانونی دووه‌م 2018

گرنگترین ئەو مۆبایلانەی کە لە MWC 2018ـدا نمایش دەکرێت

کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلەکان یەکێکە لە کۆنگرە جیهانیەکان کە ساڵانە بەرێوە دەچێت، تێیدا نوێترین مۆبایلە نوێیە ئاست بەرزەکان تێیدا نمایش دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش لە بارسێلۆنا بەڕێوە دەچێت بە بەژداری چەندین کۆمپانیای زلهێزیی بەرهەم هێنەری مۆبایلە زیرەکەکان.

 

کە لە ٢٦ی مانگی ٢ی ئەمساڵدا دەست پێدەکات و لە ١ی مانگی ٣ـدا تەواو دەبێت، لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا کۆمپانیایەکان هەوڵدەدەن بەرهەمەکانی خۆیان نمایش دەکەن.

لەمڕۆدا دەربارەی گرنگترین ئەو بەرهەمانەی کە تێیدا نمایش دەکرێت، دەدوێین.

 

سامسۆنگ:

وا بڕیارە هەریەک لە مۆبایلەکانی گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس نمایش بکات، ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ نمایشکردنی گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەسدا تابلێتێکی نمایش کرد، بەڵام بۆ ئەمساڵ هێشتا زانیارییەک دەربارەی بوونی نیە.

ئێڵجی:

دوا بە دوای نمایشکردنی ئێڵجی جی ٥ و ٦ لە ساڵەکانت ٢٠١٦ و ٢٠١٧ـدا، کۆمپانیایەکە وا بەنیازە نوێترین بەرهەمی ئاست بەرزی خۆی بە ناوی ئێڵجی جی ٧ نمایش بکات، جۆرێکی نوێی تر لە ئێلجی ڤی ٣٠ کە ژیری دەستکرد تێدا جێگیر کرابێت لەگەڵ ئێلجی جی ٧ـدا نمایش دەکرێت.

سۆنی:

دوای ئەوەی سۆنی لە ساڵی ٢٠١٧ـدا سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم نمایش کرد، وا چاوەڕوان دەکرێت لەمساڵدا مۆبایلی سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد پرۆ نمایش بکات، هاوکات پێشبینیەکان دەڵێن دەبێتە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیای سۆنی کە ڕوونماکەی ئۆلید بێت بە ڕوونی 4K، بەهۆی ئەوەی سێ مۆبایلی ئاست مامناوەندی ماوەیەکی کەم پێش ئێستا نمایش کرد، چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆنگرەیەدا تەنها یەک مۆبایلی ئاست بەرز نمایش بکات و هیچ مۆبایلێکی ئاست مامناوەند نمایش نەکات.

 

لینۆڤۆ/مۆتۆ(مۆتۆرۆلا):

پێشبینی دەکرێت مۆبایلێک هەرزان نرخ و ئاست مامناوەند بە ناوی Moto G6 نمایش بکرێت، لەگەڵشیدا دوو مۆبایلی ئاست بەرز بە ناوەکانی Moto G6 Plus و Moto G6 Play.

هواوەی:

تا ئێستا ئەوەی کە ئەزانرێت هواوەی بە نیازە سێ مۆبایل لەو کۆنگرەیەدا نمایش بکات، بەڵام هێشتاکە ناوی مۆبایلەکان ئاشکرا نەکراوە کەوا پی ١١ یان پی ٢٠ دەبێت، کە هەر سێ مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی سیانە هاوێنە دەبن.

نۆکیا/ HMD Global :

پێشبینی دەکرێت نۆکیا ئەمساڵ کۆمەڵێک بەرهەم ناوازە نمایش بکات، کە ئەوانیش پێک بێت لە بەرهەمەکانی (مۆبایلێکی ئاست بەرز بە ناوی نۆکیا ٩، جۆرێکی نوێ لە نۆکیا ٣٣١٠ کە پشتیوانی لە تۆڕی 4G بکات، مۆبایلێکی ئاست نزم بە ناوی نۆکیا ١).

وێنه‌یه‌کی پێشبینیکراو له نۆکیا ٩.

 

ئێچ تی سی:

هێشتاکە هیچ پلانێکی ئەم کۆمپانیایە دیار نیە، وا پێناچێت هیچ بەرهەمێکی نوێ نمایش بکات، ئەوەی تا ئێستا تۆمار کراوە، تەنها چاویلکەی ڕاستی جیهانی خەیاڵی Viveـە، بەڵام هەر هیوادارین کە کۆمپانیای HTC کۆنگرەکە بە سارد و سڕی بەڕێوە نەبات و بەرهەمێکی نوێی هەبێت.

شاومی:

وا بڕیارە مۆبایلێکی ئاست بەرز بە ناوی شاومی می ٧ نمایش بکات، پێشبینی دەکرێت مۆبایلێکی دیکەی ئاست مامناوەندیش بە ناوی شاومی می ماکس ٣ نمایش بکات کە خاوەنی توانستێکی زۆری پاتریی دەبێت.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ