10
ئەندرۆید 20, كانونی دووه‌م 2018

پێش نمایشکردنی Galaxy S9 و S9 Plus تایبەتمەندیەکانی ئاشکرا کرا

لە نوێترین زانیاریی دەست کەوتوو لەلایەن کۆریای باشوورەوە، زانیاریی زۆر ورد دەربارەی کامێرای گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس و زانیارییەکانی ڕەقەکاڵا دەردەخەن و پشت ڕاستی زانیارییە دزەپێکراو و پێشبینی کراوەکانی ڕابردوو دەکەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە ماوەی یەک مانگ زیاتر ماوە بۆ نمایشکردنی گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس، بەڵام زانیارییە دزەپێکراوەکان پێش نمایشکردنی زۆر شتیان دەرخست.

بە پێی زانیارییەکان بێت گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس خاوەنی کامێرایەکی جیاواز دەبن، گالەکسی ئێس ٩ فراوانیی کامێرای دواوەی ١٢ مێگاپێکسڵ دەبێت، بە هەبوونیی تایبەتمەندیی OIS و دوو ئاستی تیرەی چاویی دەبێت کە یەکێکیان F/1.5 و ئەوەی دیکەیان F/2.4 کە هاوشێوەی کامێرایەکی DSLR کار دەکات، بەکارهێنەر ئەتوانێت هاوسەنگی تیرەی چاوەکان بەکار بهێنێت و ئەمەش تەکنەلۆژیایەکی نوێ نیە چونکە پێشتر لە مۆبایلی گالەکسی W2018 بەکاربراوە.

گالەکسی ئێس ٩ پڵەس جیاوازتر دەبێت لە ئێس ٩ لە کامێرای دواوەیدا خاوەنی دوانە هاوێنەیە بە فراوانیی ١٢ مێگاپێکسڵ بە ١٢ مێگاپێکسڵ، بە تیرەی چاویی F/1.5 و F/2.4 کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە یەک کاتدا وێنە بە هەردوو کامێراکە بگرێت، کە تەنها بۆ گۆشەی پانی و وێنەگرتن نزیک بەکار نابرێت، بەڵکوو دەتوانرێت ڕێک بخرێت بۆ ناسینەوەی ماوەیەکی دووری ئالۆز بەکارهێنان و قوڵی ناسینەوەی ئالگۆریزم، کە ئەم دوو تایبەتمەندیە تا ئێستا لە هیچ کامێرایەکدا بەکار نەبراوە.

کامێرای پێشەوەی هەردوو مۆبایلەکە بە فراوانیی ٨ مێگاپێکسڵ دەبێت، کە دەتوانرێی فرمانی ناسینەوەی ڕەشێنەی چاو و سەرنجی خۆکاری ئەنجام بدات، پشتیوانی لە گرتەی خابوونەوەی جوڵە دەکات.

قەبارەی ڕوونمای ئێس ٩ بریتی دەبێت لە ٥.٧٧ ئینچ و ئێس ٩ پڵەس ٦.٢٢ ئینچ، بەپێی زانیارییەکانی ڕابردوو بێت کە پشت ڕاستیا کردبوویەوە ئێس ٩ ڕامەکەی ٤ گێگابایت و ئێس ٩ پڵەس ڕامەکەی ٦ گێگابایت دەبێت، پاتریی ئێس ٩ بریتی دەبێت لە ٣٠٠٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر) و ئێس ٩ پڵەس بریتی دەبێت لە ٣٥٠٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر).

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ