ئای ئۆ ئێس
31, تشرینی یه‌كه‌م 2011
ئێستا Siri له‌سه‌ر iPhone4 و iPod4یش قسه ده‌كات!!
دوای ده‌ركردنی iPhone4S له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌كاربه‌رانی ئایفۆنی سه‌رسام كرد ئه‌و یارمه‌تیده‌ره كه‌سیه بوو به‌ناوی سیری كه زۆر به‌ی كاره‌كانت بۆ ده‌كات له‌ڕێگه‌ی فرمان كردن به قسه كه له ئێستا دا پشتگیری هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه هه‌ر له دوای ده‌ركردنی iPhone4S گه‌شه پێده‌ران و هاكهرزهكانی سیسته‌می iOS له هه‌وڵێ ئه‌وه دان بۆ دانانی (سیری) له هه‌ردوو ئامێری iPhone4 و iPod4 تا له كۆتایدا توانیان دای بنێن و ئێستا به‌كاربه‌رانی iPhone4 و iPod4یش ده‌توانن ببنه خاوه‌نی ئه‌و یارمه‌تیده‌ره كه‌سییه.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفت و كێشه‌یه كه ڕووبه‌رووی گه‌شه پێده‌ران و هاكه‌رزه‌كان ده‌بێته‌وه نه‌بوونی جه‌یڵ برهیكی جۆری Untetheredـه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌كاربه‌ران بتوانن ببنه خاوه‌نی سیری به بێ جیاوازی بۆیه ئێستا گه‌شه پێده‌ران و هاكه‌رزه‌كان سه‌رقاڵێ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كن به بێ جه‌یڵ بره‌یك بتوانن سیری بۆ iPhone4 و iPod4یش دابنێن. جا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه سیری له‌سه‌ر iPhone4 و iPod4یش هه‌یه ئه‌م دوو ڤیدیۆیه ی خواره‌وه ببینن:
سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
با شه ئه‌وه جۆن دای دهنئت ئایفۆنی من نیتی جۆن بۆی دانیم؟