ئامێرە هەمەجۆرەکان 29, كانونی دووه‌م 2018

کانون هەستەوەری پەنجەمۆر بۆ کامێرا و هاوێنە نوێیەکانی جێگیر دەکات

لە ئێستادا هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر زۆرێک لە مۆبایلە هۆشمەندەکان جێگیر کراون، ئەوانیش بە چەند جۆرێک کە دیارترینیان هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما و هەستەوەری پەنجەمۆری سەر دووگمەی ماڵەوە و هەستەوەری پەنجەمۆری پشتەوەی مۆبایلە، بەڵام ئایا ڕۆژێک پێشبینی ئەوەت کردووە کە کامێرا و هاوێنەکەت ئەو هەستەوەرەی لەسەر جێگیر بکرێت!؟

لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا و دەکرێت بڵێین کە داهێنانێکی نوێیە بۆ بواری کامێرا و هاوێنەکان، کانونی ژاپۆنی هەوڵی جێگیر کردنی هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر کامێرا و هاوێنە نوێیەکانی دەدات ئەویش بە پشت بەستن بە بابەتێکی دزەپێکەرانی کانون کە تیایدا سەرنجی پارچەیەکی نوێی کامێراکانی کانونیان داوە بە ژمارە نهێنی US20180012061 A1 کە وا نیشان دەدات ئامێری هەستەوەری پەنجەمۆری سەر کامێرا و هاوێنەکان بێت کە بە ناوی کانونەوە تۆمار کراوە.

بۆچونی تۆ