ئینتەرنێت 30, كانونی دووه‌م 2018

لە ساڵی ۲۰۱۷ زیاتر لە ٤ ملیار کەس ئینتەرنێتیان بەکارهێناوە

بە پێی نوێترین ئاماری We Are Social و Hootsuite بە ناوی Digital in 2018، دەڵێت زیاتر لە ٤ ملیار خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا ئینتەرنێت بەکاردەهێنن. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە نێوانی ٢٣٩ وڵات و ناوچەی جیهاندا ئەنجام دراوە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات ڕێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ساڵی ڕابردوودا %١٣ زیادی کردووە، گەیشتوە

تە ئاستی ٣.١٩٦ ملیار بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهاندا. ڕێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگای مۆبایلەوە، بە ڕێژەی %١٤ زیادی کردووە، کە ڕێژەکەی ٢.٩٥٨ ملیار بەکارهێنەرە.

هەمان ڕاپۆرت باس لەوەش دەکات لە کۆی ٧.٦ ملیار خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا، ٢ لەسەر ٣ـی ئەو ڕێژەیە ئێستا خاوەنی مۆبایلن واتە نزیکەی ٥.١٣٥ ملیار. تەنها لە ساڵی ٢٠١٧ـدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس یەکەمین مۆبایلیان لە ماوەی ژیانیاندا کڕیوە، نیوە زیاتر لە کۆی گشتی هەموو ئەو مۆبایلانەی کە ئێستا بەکاردەهێنرێت، لە جۆری زیرەکن.

لە کۆتاییدا ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠١٨ـدا بە کۆی گشتی خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا ١ ملیار ساڵ لەسەر باروودۆخی سەرهێڵ(ئۆنلاین) بن. کە ٣٢٥ ملیۆن ساڵ لەو ١ ملیارە ساڵە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ